لە ئیسپانیا یانەی ئەتلەتیكۆمەدرید بردنەوەی سێیەمی لەم وەرزە بەدەست هێناو بەشێوەیەكی كاتی بۆ پلەی دووەمی ڕیزبەندی سەركەوت كاتێك لەسەر یاریگای خۆی بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر لە ڕیال بێتسی بردەوە.
گێمی یەكەم بەیەكسان بوونی هەردوو یانە بەبێ گۆڵ كۆتایی هات، لەگەڵ دەست پێكردنەوەی گێمی دووەم بەیەك خولەك ماركۆس لۆرێنتی گۆڵی یەكەمی بۆ ئەتلەتیكۆمەدرید تۆمار كرد.
لەكۆتا خولەكیش لویس سوارێز گۆڵی دووەمی تۆمار كرد ئەمەش گۆڵی چوارەمی ئەم یاریزانە بوو لەم وەرزەو پێشەنگی گۆڵكارانی گرتوە، بەم بردنەوەیەش ئەتلەتیكۆمەدرید بووە خاوەنی 11 خاڵ هاتە دووەمی ریزبەندی و دوو یاری دواخراویشی هەیە.