لەسەر پرۆسەی خوێندنی ئەلیكترۆنی لەهەولێر و دهۆك زانیاری ئاشكرادەكرێت
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لەسەر پرۆسەی خوێندنی ئەلیكترۆنی لەهەولێر و دهۆك زانیاری ئاشكرادەكرێت

زهێر محمد عبدالله سەرپەرشتیاری قوتابخانەی ئەلیكترۆنی ewane لەسەر خوێندنی ئەلیكترۆنی لە هەولێر و دهۆك بڵاویكردەوە: لە پارێزگای هەولێر و دهۆك رێژەی بەكارهێنەرانی قوتابی ۷۱.٦ ٪ ی تێپەراندوەو زیاتر لە ٥۰ هەزار جار ئەپڵیكەیشنی ewane لە گۆگڵ ستۆر داونلۆد كراوە .

دەقی ڕاگەیەندراوەكە:

لە دوو هەفتەی سەرەتای بەكارهێنانی قوتابخانەی ئەلیكترۆنی ewane :
۱ــ لە پارێزگای هەولێر و دهۆك رێژەی بەكارهێنەرانی قوتابی ۷۱.٦ ٪ ی تێپەراندووە.
۲ـ زیاتر لە ٥۰ هەزار جار ئەپڵیكەیشنی ewane لە گۆگڵ ستۆر داونلۆد كراوە .
۳ـ رێژەی بینینی وانەكان لەپەخشی راستەوخۆی فەیس بووكی كەناڵی ئاسمانی پەروەردەیییەوە بەشێوەیەكی بەرچاو زیاد بووە.
٤ـ ئێستا دەتوانیت لەتێلیگرامی كەناڵی ئاسمانی پەروەردەییەوە بینەری وانەكانت بیت و بە ئاسانترین شێوە وانەكە داونلۆد بكەیتەناو ئامێرەكەت.
زهێر محمد عبدالله
سەرپەرشتیاری قوتابخانەی ئەلیكترۆنی ewane
۲٥ ی ۱۰ ی ۲۰۲۰

هه‌واڵی گرنگ