خۆپیشاندان لە بەغدا دەستیپێكردەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

خۆپیشاندان لە بەغدا دەستیپێكردەوە


لە ساڵیادی خۆپیشاندانەكانی بەغدا و پارێزگاكانی دیكەی باشوری عێراق، ئەمڕۆ یەك شەممە بەشێك لە گەنجان و بەشداربووانی خۆپیشاندانەكانی ساڵی ڕابردوی عێراق دەستیان بە خۆپیشاندان كردەوە.

لە سەرەتای مانگی تشرینی یەكەمی ساڵی ڕابردوودا خۆپیشاندانی گەنجان و هاوڵاتیان و فەرمانبەرانی عێراق دەستیان بەخۆپیشاندان كردو ئەمڕۆش یەك شەممە لەساڵیادی خۆپیشاندانەكەدا، بەشێك لە گەنجان و بەشداربوانی خۆپیشاندانەكانی ساڵی ڕابردوو كە بە ڕوداوەكانی تشرین ناسراوە، لە گۆڕەپانی تەحریری ناوەڕاستی بەغدا دەستیان بە خۆپیشاندان كردەوە.

بەپێی هەواڵی میدیا عێراقیەكان، لەلایەن هێزەكانی عێراقەوە شەقامی ئەبو نەواس داخرا كە لە هۆتێل فەلەستین دەست پێدەكات بەرەو گۆڕەپانی تەحریر و شەقامی رەشید دەڕوات و هەردوو پردی سنەك و شەهیدانیش لەلایەن ئەو هێزانەوە داخراوە.

 

 

 

هه‌واڵی گرنگ