بۆچی فەرەنسا ئیسلام ڕەت دەكاتەوە؟ زانیاری بزانە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بۆچی فەرەنسا ئیسلام ڕەت دەكاتەوە؟ زانیاری بزانە

 

توێژەرو نوسەرێك زانیاری لەسەر سیستەمی سیاسی فەرەنسا بڵاوكردەوەو ڕایگەیاند: ئایین لە ئەوروپا بەزۆری لەنێوان دوو سیستەمی سیاسی ـ ئاینیدا مامەڵەی لەگەڵدا دەكرێت و لە فەڕەنسا سیستەمی لائیكە پەیڕەو دەكرێت كە ئاینەكان ڕەتدەكاتەوە بەرگەی بینینی زۆربونی مسوڵمانەكان ناگرێت.

هیوا تاوەگۆزی، توێژەرو نوسەر بڵاویكردەوە: ئایین لە ئەوروپا بە زۆری لەنێوان دوو سیستەمی سیاسی ـ ئاینیدا مامەڵەی لەگەڵدا دەكرێت، سیستەمی یەكەم سیستەمی سیكۆلارە، سیستەمی سیكۆلاریزم ئاینەكان ئازاد دەكات بۆ مامەڵەكانیان، واتە دەتوانن خاوەن پەرستگابن (مزگەوت ـ كڵێسا و ..) هەروەها بانگەوازكردن و لەبەركردنی جلوبەرگی ئاینی مامەڵەیەكی ئاساییە و هەر دیندارێك دەتوانێت ئەدای دینەكەی بكات، هەروەها دەوڵەتیش بودجەیەكی تایبەت بە هەر پەرستكایەگ دابین دەكات، ئەڵمانیا نمونەی ئەم جۆرە سیستەمەیە.

ئەوەشی خستەڕوو: سیستەمی دووەم سیستەمی لائیكە، سیستەمی لائیك ئاینەكان بەهەموو شێوەیەك ڕەت دەكاتەوە، بوونی پەرستگا، بانگخواز و جلوبەرگی ئاینی بەهەموو جۆرێك سزا دەدرێت و مامەڵەیەكی توندی لەگەڵدا دەكرێت، فەرەنسا هەڵگری ئەم سیستەمەیە، بۆیە لە دونیابینی فەرەنسادا پێویستە ئیسلام بچوك بكرێتەوە و لەناوببرێت، چونكە بۆی قبوڵ ناكرێت كە دەبینێت ئیسلام ڕۆژ بە ڕۆژ قوڵتر و ڕیشەدار دەبێت و ڕوو لە فراوانی دەكات.

جێگەی باسە لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا سەرۆك وەزیرانی فەڕەنسا چەند بڕیارێكی لە دژی ئاینی پیرۆزی ئیسلام دەركرد و بڕیارەكەشی كاردانەوەی توندی ناوخۆی و دەرەوەی لێكەوتەوە.

 

هه‌واڵی گرنگ