لەسەر سەرژمێری، هەرێم و بەغدا كۆدەبنەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لەسەر سەرژمێری، هەرێم و بەغدا كۆدەبنەوە


ئەندامێكی دەستەی سەرەكی ئاماری هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەسەر ئامادەكاریی بۆ دانانی پلانێكی گشتی لەپێناو ئەنجامدانی سەرژمێری گشتی لە ئەمساڵدا، تیمی هونەریی لە بەغداوە سەردانی هەولێر دەكەن.

سیروان محەمەد ئەندامی دەستەی سەرەكی ئاماری هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە: دەستەی ئامار پێشنیازێكی خستووەتە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران تا سەرژمێریی و ئاماری گشتی بەهۆی دۆخی قورسی ئابوری و دارایی عێراق و بڵاوبوونەوەی كۆرۆناوە بۆ یەك ساڵی تر و تا كۆتایی ٢٠٢١ دوا بخرێت.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئەوەش هاتووە: تیمی هونەریی ئاماری عێراق لەم هەفتەیەدا سەردانی هەولێر دەكەن و گفتوگۆ دەكەن لەبارەی چۆنێتی داڕشتنەوەی دەستەكە بۆ دانانی پلانی تایبەت بۆ سەرژمێری و ئامار لە قۆناغی داهاتوودا و خشتەیەكی ورد بۆ ماوەی یەك ساڵ دانراوە تا بە باشترین شێوە كاری پێبكرێت.

 

 

 

هه‌واڵی گرنگ