سەرپەرشتیاری سۆشیاڵ میدیای مامۆستا محەمەد مەلا فایەق شارەزووری ڕایدەگەیەنێت: تەندروستی مامۆستا محمد زۆر باشەو نەخۆشخانەی بەجێهێشتووە.
سەرپەرشتیاری سۆشیاڵ میدیای مامۆستا محەمەد مەلا فایەق شارەزووری ڕایگەیاند: سوپاس بۆ خودا تەندروستی مامۆستا محمد زۆر باش بوەو لە ئیستادا نەخۆشخانەی بەجێهێشتووە.
هەروەها ئەوەشی خستەڕوو: هەر لێرەشەوە سوپاسی یەكە بەیەكەی پزیشك و كارمەندە دڵسۆزەكان دەكەین كە ماندوو نەناسانە هاوكارمان بوون خودا پاداشتی خێریان بداتەوە.
جێگەی باسە پێشتر تیمی سەرپەرشتیاری چارەسەركردنی مامۆستا محەمەد مەلا فایەق شارەزووری ڕایگەیاند: مامۆستا محەمەد بەهۆی توشبوونی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە نەخۆشخانە خەوێندراوە و لەژێرچاودێری پزیشكیدایە.