كوردیو
وەزارەتی تەندروستی عێراق ئەو كەسانە ئاشكرا دەكات كە لە قۆناغی یەكەمدا ڤاكسینی كۆرۆنایان پێ دەدرێت.
ئەمرۆ یەكشەممە 25-10-2020 حەسەن تەمیمی وەزیری تەندروستی و ژینگەی عێراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند،"لە قۆناغی یەكەمی گەیشتن و دابەشكردنی ڤاكسینی كۆرۆنا لە عێراق، چوار چین سەرەتا ڤاكسینەكەیان بەسەردا دابەشدەكرێت، سەرەتاش دەدرێت بەو كەسانەی كە تەمەنیان لە سەرووی 50 ساڵیەوەیە".
ئاماژەی بەوەشداوە،" چینی دووەم کارمەندانی هێزە ئەمنییەکانن، چینی سێیەم کارمەندانی تەندروستی و چینی چوارەم ئەو کەسانە دەبن کە نەخۆشیی درێژخایەنیان هەیە".
بهپێی دوایین ئاماری وهزارهتی تهندروستی ،تا ئێستا 449 هەزار و 153 کەس له سەرانسەری عێراقدا تووشی كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش 378 هەزار و 209 کەس چاکبوونەتەوە و 10 ههزار و 568 کەسیش بههۆی ڤایرۆسهكهوه گیانیان لەدەستداوە.