ئەمینداری یەكگرتوو بۆ بەرێوەبەرە دەستلەكاركێشاوەكانی حكومەتی خۆجێی دهۆك: ئێوە جێگەی شانازین
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەمینداری یەكگرتوو بۆ بەرێوەبەرە دەستلەكاركێشاوەكانی حكومەتی خۆجێی دهۆك: ئێوە جێگەی شانازین


لەمیانەی سەردان و بەسەركردنەوەكانی مەڵبەند و ڕێكخستنەكان، ئەمڕۆ یەك شەممە ‌25-10-2020 بەرێز مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بەیاوەری شاندێكی سەركردایەتی و ئەنجومەنی جێبەجێكردن سەردانی پارێزگای دهۆكی كردو لەلایەن بەرپرسی مەڵبەندو ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی سەركردایەی و جێبەجێكردنەوە پێشوازی كرا.

ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە دیداری لەگەڵ بەرپرسانی پۆستە ئیداریەكان لە سنوری پارێزگای دهۆكەوە پیرۆزبایی مانگی مەولود و یادی لە دایكبوونی پێشەوایی مرۆڤایەتی محەممەد (سەلامی خوای لەسەر بێت) ئاڕاستەی موسڵمانان كرد و رایگەیاند: ناوی محەممەد لە جیهان لە پێش هەموو ناوێكە و ئەوانەی دوژمنن و قەدری محەممەد ناگرن ئەوە گرفت و فەشەلی خۆیانە و ئاینی پیرزی ئیسلام ڕۆژ بەرۆژ لەپێشەنگ و بەرەو پێشچوون دایە.

لە بەشێكی تری وتەكانیدا ئەمینداری گشتی یەكگرتوو دەستخۆشی و سوپاس و پێزانینی بۆ بەرێوەبەرانی حكومەتی خۆجێی لە پارێزگای دهۆك هەبوو ، ڕایگەیاند: ئێوە شانازیەكی گەورەن بۆ یەكگرتووەكان و كارەكانی ڕابردووتان بەرز دەنرخێنین، لەم ڕۆژگارە خەڵكی ئێمە بەسەركەوتوویی و دوور لە گەندەڵی كارەكانی خۆیان ڕایی بكەن و خەڵكی لێیان ڕازی بن، ئەوە جێگای شانازیە، مەدالیایی خزمەت و ڕێزتان پێدەبەخشین.

لە كۆتاییدا ئامادەبووان سوپاس و دەستخۆشیان ئاڕاستەی ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان كرد و بەڵێنی بەردەوامی و خزمەتكردنیان لە كاروانی یەكگرتوو و دووپاتكردەوە.

 

هه‌واڵی گرنگ