وەزارەتی دارایی لە سزا و سودەكانی باجدەران خۆش دەبێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

وەزارەتی دارایی لە سزا و سودەكانی باجدەران خۆش دەبێت

كوردیو

وەزارەتی دارایی و ئابوری لێخۆشبوون لە هەموو ئەو سزا و سودانەی لەسەر باجدەران و قەرزەکانی خانووبەرەی میرین دەردەكات.

ئەمرۆ یەكشەممە 25-10-2020 وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم بڵاویكردەوە،"لە ژێر ڕۆشنایی نووسراومان ژمارە (274 لە 23/6/2020)، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران بە نووسراوی ژمارە (6206 لە 18/10/2020) ڕەزامەندی دا  به‌ لێخۆشبوون لە هەموو ئەو سزا و سودانەی لەسەر باجدەران و قەرزەکانی خانووبەرەی میرین، بەمەرجێک تا 31/12/2020 هەموو ئەو باجانەی لەسەریانە پاکتاوی بکەن".

ئاماژەی بەوەشداوە،" تایبه‌ت به‌و كۆمپانیا و شوێنه‌ بازرگانیانه‌ی كه‌ قه‌رزی ئاسانكاریان لایه‌، ده‌كرێت وه‌ به‌رخستن (مقاصه‌) یان بۆ بكرێت به‌ رامبه‌ر ئه‌و قه‌رزانه‌ی لای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌، به‌ مه‌رجێك چه‌كه‌كانیان به‌رامبه‌ر ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌ له‌ لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێدرابێت".

 

 

 

هه‌واڵی گرنگ