لەساڵ یادی خۆپیشاندانەكاندا ئەمڕۆ جارێكی دیكە هاوڵاتیانی بەغداد ڕژانەوە سەر شەقامەكان
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لەساڵ یادی خۆپیشاندانەكاندا ئەمڕۆ جارێكی دیكە هاوڵاتیانی بەغداد ڕژانەوە سەر شەقامەكان


ئەمڕۆ یەك شەممە 25-10-2020 لەساڵ یادی خۆپیشاندانە بەرفروانەكانی ساڵی ڕابردووی هاوڵاتیانی شارەكانی بەغداو خواروی عێراق جارێكی دیكە هاوڵاتیانی بەغداد ڕژانەوە سەر شەقامەكان.


ئەمڕۆ یەك شەممە جارێكی دیكە بەهۆی ئەنجام نەدانی چاكسازی و بونی گەندەڵیەكی زۆرەوە لە دام و دەزگاكانی حكومەتدا بە هەزاران خۆپیشاندان ڕژانەوە ناو مەیدانی تەحریر لە شاری بەغداد .


خۆپیشاندەران داوای چاكسازی ڕیشەیی و دەستگیركردن و بەسزا گەیاندنی ئەو كەسانە دەكەن كە دەستیان هەبووەلە كوشتنی خۆپیشاندەرانی ساڵی ڕابردودا .


جێگەی ئاماژەیە ساڵی ڕابردوو لەم ڕۆژەدا خۆپیشاندانی ملیۆنی لە شاری بەغداو شارەكانی دیكەی عێراق ڕوویداو بە هۆی خۆپیشاندانەكانیشەوە كەماوەی زیاتر لە دوو مانگی خایاند عادل عەبدول مەهدی سەرۆك وەزیرانی ئەو كاتەی عێراق دەستی لەكاركێشایەوە لەلایەن هێزە ئەمنیەكانیشەوە سەدان خۆپیشاندە ر كوژران و برینداربون.

 

هه‌واڵی گرنگ