پزیشكێك:تووشبوونەوەی دووەم جار بە كۆرۆنا ئەگەرێكی زۆر كەمە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

پزیشكێك:تووشبوونەوەی دووەم جار بە كۆرۆنا ئەگەرێكی زۆر كەمە


پزیشكیك ڕایدەگەیەنێت تووشبوونەوەی دووەم جار بە كۆرۆنا ئەگەرێكی زۆر كەمە وژ مارەكەی لە جیهاندا لە پەنجەكانی دەست زیاتر نیە .


د. سەروەر عارف بە ماڵپەری تەندروستی سلێمانی راگەیاندوە"ھەرچەندە باس لە تووشبوونی دووەم جار دەكرێت بە كۆرۆنا بەڵام ڕاستیەكان كە تا ئێستا بڵاوكراوەتەوە ئەوەیە كە ژمارەی تووش بوونی دووەم جار لە جیهاندا تا ئێستا تەنها پێنج كەس تووشبوون بۆ دووەم جار( كە ئەم ژمارەیە كوردستان ناگرێتەوە ) "


ئەو پزیشكە ئاماژەی بەوەشداوە" پێشبینی دەكرێت كە بەرگری لەش بۆ نەخۆشی كۆرۆنا بەلایەنی كەم حەوت مانگ بێت وە ئەگەر هاوشێوەی جۆرەكانی تری ڤایرۆسی سارس بێت ئەوە دوو بۆ سێ ساڵ بخایەنێت"


دكتۆر سەروەر ڕاشیگیەاندوە" ئەوەی لە كوردستان باس دەكرێت زیاتر حاڵەتێكە كە تەنانەت تا دووای دە هەفتە ئەگەری گەڕانەوەی ھەندێ نیشانەكان ھەیە بەھۆكاری نادیار كە لەوانەیە ھیلاكی زۆر ، تێكەڵ بوونی زیاتر یان كەمی بەرگری كە لە ڕاستیدا ئەم حاڵەتە ھۆكارەكەی ڕوون نیە وە پێ ی ئەوترێ تووش بوونی درەنگ كە ھەر تووش بوونی یەكەمە "


د. سەروەر عارف ئاشكراشیكردوە" دووای چاك بوونەوەش لەوانەیە ڤایرۆسەكە لە پێكهاتەكانی لەش لەوانە خانە ی دەمارەكان بۆ ماوەیەكی زۆر بمێنێتەوە ( تا شەش مانگیش ) كە بەرگری لەش ناتوانێ لە ناویان ببات چونكە ئەو خانە دەمارانە زۆر ئەمێننەوە "

هه‌واڵی گرنگ