بەکارهێنانی ئەم دەرمانە مەترسیی مردنی تووشبووانی کۆرۆنا کەمدەکاتەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بەکارهێنانی ئەم دەرمانە مەترسیی مردنی تووشبووانی کۆرۆنا کەمدەکاتەوە

سکوڵی پزیشكی زانکۆی ماریلاند رایدەگەیێنێت ئەو نەخۆشانەی تووشبووی کۆرۆنان و لە نەخۆشخانە خەوێندراون، ئەگەر دەرمانی ئەسپرین وەربگرن، مەترسیی مردنیان کەمترە.

بەپێی توێژینەوەیەکی سکوڵی پزیشكی زانکۆی ماریلاند کاتێك تووشبوویەکی کۆرۆنا لە نەخۆشخانە دەخەوێندرێت و دەرمانی ئەسپرین وەردەگرێت، مەترسیی ئەوەی تووشی چوونە چاودێری چڕ و پێویستبوونی بە هەناسەدانی دەستکردبێت کەمترە بەراورد بە ئەو نەخۆشانەی دەرمانەکە وەرناگرن د. جۆناسان چۆو، یاریدەدەری پرۆفیسۆری چاودێری چڕ لە سکوڵە پزیشكییەکەی زانکۆی ماریلاند بەدواداچوونی بۆ 412 تووشبووی کۆرۆنا کردووە کە لەماوەی رابردوو لە نەخۆشخانە بوون بەهۆی کۆرۆناوە و رۆژانە 81 مللیگرام دەرمانی ئەسپرینیان وەرگرتووە.

ناوبراو رونیكردۆتەوە كە بەکارهێنانی ئەسپرین مەترسیی چوونە ژێر ئامێری چاودێری هەناسەدانی بەڕێژەی 44٪ و مەترسیی خەواندن لە چاودێری چڕی بەڕێژەی 43٪ کەمتر کردووەتەوە، هاوکات لەوەش گرنگتر مەترسیی مردنی تووشبووەکانی بەڕێژەی 47٪ کەمتر کردووەتەوە.

تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا تووشی خەستبوونەوەی خوێن دەبن، کە رەنگە خەستبوونەوەکە لە دڵ، سییەکان، لوولە خوێنەکان و ئەندامەکانی دیکە رووبدات، کە مەترسیی هەیە نەخۆشەکە تووشی جەڵتەی مێشك، جەڵتەی دڵ و سستبوونی ئەندامەکان بکات، بەگوێرەی توێژینەوە نوێییەکە ئەوانەی ئەسپرین بەکاردەهێنن، مەترسیی خەستبوونەوەی خوێنیان کەمتر دەبێتەوە.

شایەنی باسە ئەسپرین دەرمانێکە بۆ کەمکردنەوەی تا، ئازار، هەوکردن و شلکردنەوەی خوێن بەکاردەهێندرێت، بەڵام نابێت بەبێ راوێژی پزیشك بەکاربهێندرێت، چونکە مەترسییدارە بەتایبەت بۆ هەندێك لە تووشبووانی رەبۆ، برینەکانی گەدە و هەندێک نەخۆشی دیکەش.

 

هه‌واڵی گرنگ