سلێمانی ... ڕێكارەكانی خۆپارێزی توندتر دەكرێتەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

سلێمانی ... ڕێكارەكانی خۆپارێزی توندتر دەكرێتەوە


بەمەبەستی جێبەجێكردنی مەرج و رێنماییەكانی كاركردن و توندكردنەوەی ڕێكارەكانی خۆپارێزی، قائیمقامی سلێمانی لیژنەكانی ڕادەسپێرێت سەردانەكانیان بۆ دوكان و بازاڕ و شوێنەگشتییەكان زیاتر بكەن.


لەشكر حەمید، سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند: بەمەبەستی جێبەجێ كردنی ڕێنماییەكانی تەندروستی و توندكردنەوەی ڕێكارەكانی خۆپارێزی، قائیمقامی سلێمانی لیژنە هاوبەشەكانی ڕاسپاردوە سەردانی شوێنەكان زیاتر بكەن و پشكنینەكان بۆ ئەو كاڵاوشمەك و خواردەمەنیانە زیاتر بكەن كە ڕۆژانە لەلایەن هاوڵاتیانەوە بەكاردەهێنرێت.


وتیشی: لیژنەكانیش خشتەی كاركردنی نوێیان داناوە بۆئەوەی بتوانن بەشێوەیەكی باشتر ئەركەكانیان ڕاپەڕێنن.


ئاماژەی بۆئەوەكرد: پێشتر ڕێنمایی بۆ چۆنیەتی كاركردنی كارو پیشە جیاوازەكان لەلایەن لیژنە هاوبەشەكانەوە بڵاوكراوەتەوە، بەكەمێك دەستكارییەوە جارێكی دیكە بڵاوی دەكەینەوە و هەرشوێنێك پابەەند نەبێت بەو ڕێنماییانەوە، شوێنەكەی ڕوبەڕوی رێكاری یاسایی توند دەكرێتەوە.

 

 

هه‌واڵی گرنگ