لە ڕۆژی پێنج شەممەی داهاتوو كە دەكاتە ڕۆژی لە دایكبونی پێغەمبەری پێشەوا لە هەرێمی كوردستان دەكرێتە پشووی فەرمی.
بەپێی ساڵنامەی پشووەكانی حكومەتی هەرێم ڕۆژی لەدایكبونی پێغەمبەر (د.خ)لێ بێت دەكرێتە پشووی فەرمی و ئەمساڵیش ئەو ڕۆژە دەكەوێتە ڕۆژی پێنج شەممە كە دەكاتە 29-10-2020 .
جێگەی ئاماژەیە ساڵانە لە ڕۆژی دایك بونی پێغەمبەردا (د.خ)لێ بێت جگە لەوەی دەكرێتە پشوو لە هەمانكاتیشدا بەو بۆنەیەوە لە شارو شارۆچكەكانی هەرێم چالاكی جۆراوجۆر ئەنجام دەدرێت بەڵام بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە ئەمساڵ هیچ چالاكیەك بەرێوە ناچێت.