لەسەر قسەكانی دەربارەی ئایینی ئیسلام و پێغەمبەر (د.خ)،بەشیر حەداد وه‌ڵامی ماكڕۆن ده‌داته‌وه‌
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لەسەر قسەكانی دەربارەی ئایینی ئیسلام و پێغەمبەر (د.خ)،بەشیر حەداد وه‌ڵامی ماكڕۆن ده‌داته‌وه‌

جێگری دووەمی سەرۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق لەسەر قسەكانی ماكڕۆن دەربارەی ئیسلام و پێغەمبەر (د.خ)،پەیامێكی ئاڕاستە دەكات و ڕایدەگەیەنێت،  قسەكانت وەكو هەوڵی ئەو بزنە وایە كاتێك دەیەوێت بە شاخەكانی چیایەك بڕوخێنێ.

د. بەشیر حەداد، جێگری دووەمی سەرۆكی پەڕلەمانی عیراق و مامۆستای ئایینی لە هەژماری فه‌رمی خۆی لە تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فەیسبووك بڵاویكردەوە، "وتەكانی ئیمانوێڵ ماكرۆن، سەرۆك كۆماری فەرەنسا لەبارەی ئیسلام و پێغەمبەرمان موحەممەد (دروودی خوای لەسەر بێت) وەكو هەوڵی ئەو بزنە وایە كاتێك دەیەوێت بە شاخەكانی چیایەك بڕوخێنێ، هێندە سەری لەو چیایە دەدات تاوەكو شاخەكانی وردە وردە لەناو دەچن و خوێن له سەری دەچۆڕێ، بەڵام چیاكە به سەربەرزی دەمێنێتەوە”.

جێی ئاماژه‌یه‌ ماوەی چەند ڕۆژێكە بەهۆی چەند قسەیەكی ناشرین بە ئیسلام و پێغەمبەرەكەی (د.خ)، ئیمانوێل ماكرۆن-ی سەرۆكی فەڕەنسا ڕووبەڕووی ڕەخنە و هێرشی توندی موسڵمانان لە وڵاتەكەیی و جیهان و هەرێمی كوردستان بۆتەوە و لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان چەندین هاشتاگ دژی ئەو قسانە بڵاوكراوەتەوە.

 

هه‌واڵی گرنگ