هێزە وشکانییەکانی سوپای ئێران مانۆڕێکی سەربازییان لەسەر سنورەکانی نزیک هەرێمی کوردستان لە پارێزگای ئازربایجانی خۆرئاوا ئەنجامدا.
ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه 25 ی تشرینی یه‌كه‌می 2020 سوپای ئێران رایگەیاند،دوێنێ شه‌ممه‌و ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه، مانۆڕی "عاشقانی ویلایەتی ٩٩" هێزە وشکانییەکان بە سەرکەوتووی دوو مانۆڕیان ئەنجامداوە، یەکێک لە رۆژ و ئەویتریان لەشەودا، بە ئامانجی پیشاندانی هێز و ئامادەیی جەنگی لە ناوچە گشتیەکانی باکوری خۆرئاوای وڵات.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو،مانۆڕەکە بە سەرپەرشتی لیوای هێرشبردنی خولاوی ١٦٤ی سەر بە هێزەکانی وشکانی لە شەوی شەممە و بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ئەنجامدراوە. یەکەکانی پیادە و ئەندازیاری و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و کەتیبەی ١١ی تۆپهاوێژ ئەنجامدراوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئامانجی نمایشە سەربازییەکەی بەهێزکردنی توانای جوڵە و وەڵامدانەوە و بەرپەرچدانەوەی خێرای هەڕەشەکان و بەرزکردنەوەی ئاستی ئامادەباشی و جەنگ و توانای بەرگرییە.