زیاتر لە ٥٢ ملیۆن دەنگدەر پێشوەخت بەشدارییان لە هەڵبژاردنی ئەمریكا كردووە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

زیاتر لە ٥٢ ملیۆن دەنگدەر پێشوەخت بەشدارییان لە هەڵبژاردنی ئەمریكا كردووە

ڕێژەی بەشداری كردن لە دەنگدانی پێشوەخت بۆ سەرۆكایەتی ئەمریكا، ٥٢ ملیۆنی تێپەڕاند و بەمەش ئاستی پێوانەیی تۆماركرد.

بەپێی داتاكانی هەڵبژاردنی ئەمریكا، زیاتر لە ٥٢ ملیۆن ئەمریكی لە دەنگدانی پێشوەخت لەڕێی پۆستە یاخود ئۆنلاین و ناوەندەكانی هەڵبژاردن، بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی دەنگیانداوە.

بەپێی زانیاریەكان ژمارەی دەنگدەران لەو پڕۆسەیە لە ماوەی هەفتەیەكدا دوو هێندە زیادی كردووە، ئەگەر بەو شێوەیەش بەردەوام بێت، ئەوا هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی بۆ ساڵی ٢٠٢٠ بەرزترین ئاستی بەشداریكردن لە دەنگدانی پێشوەخت تۆمار دەكات.

هۆكاری زۆر بەشداری كردنی ئەمریكییەكان لە دەنگدانی پێشوەختدا دەگەڕێتەوە بۆ بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا و دروست نەكردنی قەرەباڵغی لە ڕۆژی ٣ ی تشرینی دووەمدا.

 

هه‌واڵی گرنگ