گه‌وره‌ تیرۆریستێكی داعش له‌ به‌غدا ده‌ستگیركرا
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

گه‌وره‌ تیرۆریستێكی داعش له‌ به‌غدا ده‌ستگیركرا

وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ میانی ئۆپه‌راسیۆنێكدا، گه‌وره‌ تیرۆریستێكی داعش له‌ به‌غدای پایته‌خت ده‌ستگیركراوه‌.

ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ 25 ی تشرینی یه‌كه‌می 2020 لیوا یه‌حیا ره‌سول ،وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق له‌ تویتێكدا له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر ڕایگه‌یاند‌، هێزه‌كانی دژه‌ تیرۆری عێراق، تیرۆریستێكیان به‌ ناو ئه‌بو عائیشه‌ له‌ ناوچه‌ی غه‌زالییه‌ له‌ به‌غدا ده‌ستگیركردووه‌.

وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوه‌،‌ ئه‌و گه‌وره‌ تیرۆریستیه‌ی كه‌ ده‌ستگیركراوه‌ له‌ به‌ناو فیرقه‌ی كه‌واسر له‌ كه‌رتی ئه‌نبار سه‌ربه‌ داعش چه‌كداربووه‌.

جێی ئاماژه‌یه‌ پێشتر وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق رایگه‌یاندبوو كه‌ دوو تیرۆریستی داعش به‌ ناوه‌كانی ئه‌بو عائیشه‌ و ئه‌بو ئیسحاق، له‌ ناوچه‌كانی مه‌نسور و دۆره‌ به‌غدا ده‌ستگیركراون.

هه‌واڵی گرنگ