لە خۆپیشاندانەكانی بەغدا 32 كارمەندی هێزە ئەمنییەكان برینداربوون
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لە خۆپیشاندانەكانی بەغدا 32 كارمەندی هێزە ئەمنییەكان برینداربوون

 وتەبێژەی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق ڕایگەیاند: بەهۆی هەڵدانی نارنجۆكەوە لە گۆڕەپانی تەحریر 32 كارمەندی هێزە ئەمنییەكان برینداربوون.

 لیوا یەحیا ڕەسول وتەبێژەی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق ڕایگەیاند: بەهۆی ساڵیادی خۆپیشاندانەكانی 25 ی تشرینی یەكەمەوە خۆپیشاندەران لە گۆڕەپانی تەحریری بەغدا چەند چالاكیەكیان ڕێكخست، بەڵام بەشێك لەم خۆپیشاندەرانە نارنجۆكیان ئاراستەی هێزە ئەمنییەكان كرد، كە وەكو ئەركی پاراستنی خۆپیشاندەران لەوێ جێگیر كرابوون.

 وتەبێژەی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان ئاشكرای دەكات: بەهۆی تەقینی نارنجۆكەكان 30 كارمەندی هێزەكانی ناوخۆ و دوو ئەفسەر برینداربوون.

جەختیشی كردەوە: بەردەوام دەبین لە پاراستنی خۆپیشاندەران و دامەزراوە گشتی و تایبەتیەكان، لادان لەیاساش قابیلی قبوڵكردن نیە.

هه‌واڵی گرنگ