كورديو
لەمیانەی سەردانەکەیدا بۆ پارێزگای دهۆک ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە بەرواری ٢٠٢٠/١٠/٢٥ بەرێز مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان هەردوو لقی شێلادزێ و ئامێدی بەسەر کردەوە.
له‌وته‌یه‌كدا بۆ رێکخستنەکان تیشكى خسته سهربارودۆخى هه‌رێم و ناوچه‌كه و جه‌ختى كرده‌وه له‌وه‌ى كه ئه‌ركى حكومه‌ته چاكسازى ڕیشه‌یى بكات و موچه و بژێوى فه‌رمانبه‌ران دابین بكات.
له‌ته‌وه‌رێكى تردا وێڕاى پیرۆزكردنی هاتنه‌وه‌ى مانگى مه‌ولود و له دایكبوونی پێغه‌مبه‌رمان محه‌ممه‌د (سه‌لامی خودای له‌سه‌ر بێت) ئەمینداری گشتی یەکگرتوو ڕایگەیاند: سوپاس بۆ خوا ئێمە لە کاروانی پێغەمبەرانین و شوکرانە بێژەری نیعمەتی ئیسلام و ئیمانین، بۆیە هه‌وڵى نه‌زۆك و ناحه‌زانه‌ى هه‌ندێك ده‌وڵه‌ت بۆناشیرنكردن و لێدانى پیرۆزیه‌كانى ئاینى ئیسلام، پوچهڵەو نیشانه‌ى شكست ناساندە و به‌توندى ئیدانه‌ى كرد.
لە كۆتاییدا ئامادەبووان سوپاس و دەستخۆشیان ئاڕاستەی ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان كرد بۆ بەسەرکردنەوەیان و بەڵێنی بەردەوامی و خزمەتكردنیان لە كاروانی یەكگرتوو و دووپاتكردەوە.