ئەوەی لەسەر لەبارچوون پێویستە بیزانن ؟؟
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەوەی لەسەر لەبارچوون پێویستە بیزانن ؟؟

 

 

لەبارچوونی كۆرپە یەكێكە لەماكە بەربڵاوەكانی سكپڕی، لەبارچوون بریتییە لەلەناوچوونی كۆرپە لە (23) هەفتەی یەكەی سكەكەدا.

نیشانە لەبارچوون:

نیشانە سەرەكیەكانی لەبارچوون بریتین لە خوێنبەربوونی دامێن، ئەشگونجێت لەگەڵیدا ئازار لەبەشی خوارەوەی سكدا رووبدات، گرنگە ئەو راستیەش بزانیت كەمەرج نیە هەموو خوێنبەربوونێك لەكاتی سكپڕیدا نیشانەی لەبارچوون بێت.

ئاستی بەربڵاوی لەبارچوون:

بەشێوەیەكی گشتی حاڵەتی لەبارچوون تارادەیەكی زۆر بەربڵاوە لەدایكان دووگیاندا بەجۆرێك لەهەموو (8) ئافەرتێكدا سكپردا یەكێكیان دووچاری لەبارچوون دێت.

هۆكارەكانی لەبارچوون:

لەگەڵ ئەوەی هۆكاری تەواوەتی نەزانراوە بو روودانی لەبارچوون، بەڵام هەندێك هۆكار رۆڵ دەبینن لەروودانیدا، لەوانە: زۆربەیان بەهۆی ئاكارو خویەكی تایبەتی دایكەكەوە دەبێت و هۆكاری تری نیە.

بوونی گرفت لە بۆماوەمادەی كۆرپە (كرۆمۆسۆمەكانیدا) :

روودانی روداوێك یان بەركەوتنی هێزی دەرەكی بەدایكەكە:

گرفتی منداڵدانی دایكەكە

ئایا دەتوانرێت رێگری لەروودانی لەبارچوون بكرێت ؟؟

زۆربەی لەبارچوونەكان دەتوانرێت رێگری بكرێت لەروودانیان، هەندێك شتیش هەیە دەتوانرێت كاریان لەسەربكرێت بۆ كەمكردنەوەی مەترسی رودانیان، دوركەوتنەوە لە جگەرەكیشان و خواردنەوەی ماددەی كهولیو بەكارهێنانی دەرمان لەكاتی سكپریدا.

راگرتنی كێش لەبارێكی گونجاوداو خواردنی تەندروست و هەروەها كەمكردنەوەی ئەگەری توشبوون بەوردینە زیندەوە لەپێش سكپریدا روڵی گرنگ دەبینن لەكەمكردنەوەی چانسی لەبارچوون لەماوەی سكپریدا.

پێویستە چی بكەیت كاتێك هەستتكرد نیشانەی لەبارچونت هەیە ؟؟

لەكاتی دەركەوتن یان هەستكردن بەنیشانەكان ئەوا پێویستە سەردانی پزیشكی پسپۆری ژنان و منداڵبوون بكەیت، پێویستە سۆنار بكەیت كەتارادەیەكی ئێجگار زۆر یارمەتیدەردەبێت لەدەستنیشانكردنی لەبارچوون، لەكاتی دەستنیشانكردنی حاڵەتەكە پێویستە راوێژ بەدكتۆرەكەت بكەیت بۆ دیاریكردنی چارەسەری گونجاو كەئەگونجێت دایكەكە خۆی بەشێوەیەكی سروشتی فڕێ بدات، یان پێویستی بە حەبە یان بەكورتاج.

دوای لەبارچوون پێویستە چی بكرێت ؟؟

دایكەكە دوای لەبارچوون ئەگونجێت دوچاری تێكچوونی دەروونی و یان نارەحەتی جەستەیی ببێت و هەندێك جاریش هەست بەتاوان و تورەبوون و شۆك دەكات، لێرەدا پێویستە راوێژی تەواویان پێ‌ بدرێت و یارمەتی و پاڵپشتی دەروونی و جەستەیی بكرێن.

ئەوەشی گرنگە بوونی لەبارچوون واتای ئەوە ناگەیەنێت كەچانسی سككردنی تر كەم بێت بەجۆرێك زۆربەی ئافرەتان بەتەواوی چانسی سككردنی تری تەندروستیان دەبێت دوای لەبارچوونی كۆرپەكەیان.

(د. هودا‌ محێددین موحەمەد – پسپۆری نەخۆشیەكانی ژنان و منداڵبوون)

 

هه‌واڵی گرنگ