نیشانەو هۆكارو چارەسەرەكانی كەم خوێنی بزانن
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

نیشانەو هۆكارو چارەسەرەكانی كەم خوێنی بزانن

 

 

كـەم خوێنی بریتییە لە كەمی ژمارەی خانەكانی خڕۆكەی سوری خوێنە لەخوێندا. خرۆكە سورەكان لە هیمۆگڵوبین پێكدێن كە ئاسن و ئۆكسجین خۆراك دەگوازێتەوە بۆ خانەكانی لەش.

هـەندێ لـەنیشانەكانی ئـەم نەخۆشـیە:

1. زەرد هەڵگەڕانی پێست. 

2. هەناسە تەنگی (كورت). 

3. خێرا لێدانی دڵ. 

4. گێژبوون وڕبون. 

5. كەمبوونەوەی توانای تەركیزكردن.

6. كەمخەوی. 

7. كەمی كانزای ئاسن. 

8. حەزكردن بۆ خواردنی هەندێ شتی سەیر وەك (سەهۆڵ، پیسی و خۆڵ، پەڕە).

ئـەو هـۆكارانەی كـە دەبنە هۆی ئەم نەخۆشییە :

1. كەمی بەرهەمهێنانی خڕۆكە سورەكانی خوێن :

بەرهەمهێنانی خڕۆكە سورەكانی خوێن پەكی دەكەوێ ئەگەر لەش خۆراكی پێویست وەرنەگرێ كەپێكدێ لە (ئاسن، ڤیتامین 12، جۆرە هۆرمۆنێكی پڕۆتینی كە گورچیلە دروستی دەكا)، هەروەها نەخۆشییە درێژخایەنەكان لەوانە (شێرپەنجە، نەخۆشی گورچیلە، شـەكرە، هەو كردنی ریخۆڵە)، ئەوانە هەموویان دەبنە هۆی كەم بەرهەمهێنانی خڕۆكە سورەكانی خوێن).

2. لەناوچوونی ژمارەیەكی زۆری خڕۆكە سورەكانی خوێن :

خڕۆكە سورەكانی خوێن تەنیا (120) ڕۆژ دەژین پێش ئەوەی لەلایەن سیستەمی بەرگری لەش لەناوببرێن، پاش لەناو بردنیان لەش دووبارە خانەی نوێی خرۆكە سورەكان دروست دەكاتەوە، بەڵام ئەگەر لەناوبردنی خانەكان لەڕادەبەدەر زۆر بوو بەشێوەیەك لەش نەتوانێ بەرهەمیان بهێنێتەوە ئەوە ئەوەشیان دەبێتەوە هۆی كەم خوێنی.

ڕێژەی لەناوبردنی نائاسایی بەهۆی (سپڵ) ەوە روو دەدات، ئەو (سپڵ) ەی كە كەتەواو گەشەی كردوەو گەورەیە ژمارەیەكی زۆر لە خڕۆكە سورەكان فڕێ دەدات و لەناویان دەبات، لەهەندێ حاڵەتی تردا لەناوچوونەكە بەهۆی پەك كەوتن و لاوازی سیستەمی بەرگریەوە ڕوودەدات، كە دەبێتە هۆی دروست بوونی جۆرێك لە دژەتەن كە بە خڕۆكە سورەكانەوە ئەنوسێت و لەناویان دەبات.

لەهەندێ حاڵەتی تر بەهۆی بۆماوەیەوە لەناوچوونەكە ڕوو دەدات وەكو تالاسیمیا كە تێیدا پارێزگاری لەشێوەو فرمانی خڕۆكە سورەكان دەكات.

3. خوێن بەربوونێكی زۆر :

خوێن بەربوونێكی زۆر دەبێتە هۆی نزم بونەوەی پەستانی خوێن هەروەها نەگەیشتنی ئۆكسجینی پێویست بۆ بەشەكانی لەش، جا هۆكاری خوێن بەربوونەكە (برین) بێت یا هەر هۆكارێكی تری وەك (برینی بۆری هەوا) یان ئەوانەی لوو (الورم) یا برین (قورحە) یان هەیە.

جـۆرەكانی كـەم خوێنی:

زیاتر لە (100) جـۆر كەم خوێنی هـەیە لەوانە:-

1. كـەمـی ئـاسـن : لەش پێویستی بە بڕێكی باش لە (ئاسن) هەیە، بە تایبەتی لەكاتەكانی (گەشەی منداڵ، دووگیانی، خوێن بەربوونی درێژخایەن)، كەمی ئاسن دەبێتە هۆی كەم بەرهەمهێنانی هیمۆگڵۆبین كە پێكهاتەیەكی سەرەكی خڕۆكە سورەكانە، كەمی ئاسن دەبێتە هۆی كەم خوێنی.

2. كـەمـی ڤـیـتـامـیـن B12 : جۆرێكی تریانەكە توشی ئەو كەسانە دەبێ كە تەمەنیان سەروو (40) ساڵە، ئەم ڤیتامینە بەشێوەیەكی گشتی لە گۆشت و سەوزەواتەكاندا هەیە، كە پێویستیەكی بنچینەییە بۆ گەشەی خڕۆكە سورەكان، ئەو كەسانەی كە ئەم جۆرەیان هەیە لەشیان ناتوانێ ئەو هۆكارە ناوەكیە بەرهەمبهێنێ كە هەڵدەستێ بە مژینی ڤیتامین B12 لە ڕیخۆڵە بچووكەی مرۆڤ بەهۆی ناڕێكی بۆماییەوە، كەمی ڤیتامین B12 دەبیتە هۆی كەم خوێنی. 

هەندێ لە چارەسەرییەكان ئەم نەخۆشیـیە :

1. چارەسەری پزیشكی: پزیشك هەڵدەستێ بە پێدانی جۆرە حەبێك كە (ئاسن) ی تێدایە بۆ بەرزكردنەوەی ڕێژەی ئاسن لە لەشدا، بە گوێرەی پێویست.

2. پزیشك هەڵدەستێ بە پێدانی دەرزیەك كە ڤیتامین "B12" تێدایە بۆ بەرز كردنەوەی ڕێژەی ڤیتامینەكە لەلەشدا بەگوێرەی پێویست.

3. گواستنەوەی خوێن.

4. لابردنی سپڵ.

چارەسەری سروشتی لە ڕێگەی خواردنی

1. بەرووبوومی ئاژەڵی وەك جگەر، گورچیلە، دڵ، هەموو شیرەمەنییەكان.

2. چەوەندەر خانە سوورەكانی خوێن چاڵاك دەكات و ئۆكسجین دەگەیەنێتە هەموو بەشەكانی لەش.

3. سپێناخ سەرچاوەیەكی زۆر گەورەی ئاسنە.

4. بادەم.

5. هەنار ئاسن و ڤیتامین C زۆری تیدایە.

6. نیسك ڕێژەیەكی زۆر لە مادەی ئاسنی تێدایە.

7. هێلكە سەرچاوەیەكی گرنگی پڕۆتینەو دژە ئۆكسانەو ڤیتامینات لە لەشدا كۆدەكاتەوە، ڕۆژی هێلكەیەك بە بەردەوامی زۆر بەسوودە بۆ تەندروستی هەموو كەسێك.  

 

هه‌واڵی گرنگ