پارتی هێزێكی تایبەتی بەناوی گوڵان كە ڕاستەوخۆ لەژێر فەرمانی (مەسرور بارزانی) دایە، لەگەڵ چەكی قورس ڕەوانەی ناوچەی گارێ كردووە.
رۆژنیوز بڵاویكردۆتەوە، لە دوێنێوە پارتی هێزی تایبەتی گوڵانی ڕەوانەی شارۆچكەی دینارتێ و دەشتی نەهلێ سەربە ناوچەی ئاكرێ لە دهۆك دەكات.
بانگەشەی ئەوەش دەكرێت كە پارتی، پێشمەرگەكانی بەناو ڕۆژیشی لەگەڵ ئەو هێزە ڕەوانەی ناوچەكە كردووە.
بەپێی ئەو زانیاریانەی بڵاوكراونەتەوە، بەهۆی ئەوەی هێزی پێشمەرگە نەیانویستووە بچنە ئەو ناوچانەی لەژێر كۆنترۆڵی پەكەكە دایە، بارزانی هێزێكی تایبەتی كە ڕاستەوخۆ لەژێر فەرمانی خۆیدایە ناردۆتە ناوچەكە.
بەپێی هەمان سەرچاوە، ژمارەیەك زۆر ئۆتۆمبێلی سەربازی بێ ژمارە، چەكی قورس و ئۆتۆمبێلی تایبەتی مەدەنی براونەتە ناوچەكەو لە گوندەكانی (مەلكێ، دۆستەكا، گیسێ، مامیشمیش، گردی دینارتە، گردی مەزرینگان، گردی ناوخۆش، گردی دفری و هەروەها گوندە ئاشورییەكان لە ناوچەی عەشیرەتی زێبارێ) دەستكراوە بە دروستكردنی سەنگەرو پەناگە.
شارۆچكەی دینارتێ و دەشتی نەهلێ، لە ڕووی ئیدارییەوە سەربە ناوچەی ئاكرێ لە پارێزگای دهۆكە، بەڵام وەك ناوچە دەكەوێتە نزیك چیای گارێ كە وەك ناوچەی ژێر كۆنترۆڵی پەكەكە دەناسرێت.