فراكسیۆنی یەكگرتوو لەبارەی بێ رێزیكردن بە ئایینی ئیسلام هاتە دەنگ
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

فراكسیۆنی یەكگرتوو لەبارەی بێ رێزیكردن بە ئایینی ئیسلام هاتە دەنگ

 له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له‌ په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌و بێ رێزیكردنه‌ و سوكایه‌تیه‌ی كه‌ به‌ بیروباوه‌ری موسڵمانان و ئاینی ئیسلام ده‌كرێت له‌ لایه‌ن سه‌رۆكی فه‌ره‌نساوه‌ ئیدانه‌ و شه‌رمه‌زار ده‌كات و داوا له‌ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ده‌كات وه‌ك ئه‌ركێكی ئه‌خلاقی و ده‌ستوری هه‌ڵوێستێكی مێژووی دژ به‌و سوكایه‌تیه‌ تۆمار بكه‌ن چونكه‌ ئه‌وان نوێنه‌رایه‌تی گه‌لی كوردی موسڵمان ده‌كه‌ن.

لە راگەیەنراوەكەدا فراكسیۆنی یەكگرتوو ئاماژەی بەوەكردووە :چه‌ندین ساڵه‌ كوردستان باوه‌شی گه‌رمی بۆ ئاینی ئیسلام و ئایینه‌كانی دیكه‌ش كردۆته‌وه‌ و میهره‌بانی ئیسلام بووه‌ته‌ كه‌لتور و به‌ شاده‌ماری ئه‌م گه‌له‌دا دێت و ده‌ڕوات ساڵانه‌ یادی له‌د‌ایكبوونی پێغه‌مبه‌ری مرۆڤایه‌تی محمد (درودی خوای لەسەر بێت) ده‌كاته‌وه‌، هه‌ر به‌و هۆیه‌وه‌ ده‌ستور و یاسا به‌ركاره‌كان حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵات په‌یوه‌ست ده‌كه‌ن به‌ پاراستنی شوناسی ئه‌م گه‌له‌ و به‌سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی یاسادانانی داده‌نێت.

هەر لە راگەیەنراوەكەدا ئەوەش هاتووە :ئێمه‌ له‌ فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان ئیدانه‌ی ئه‌و بێ ڕێزی و له‌ سنوره‌ ده‌رچوونه‌ی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا ده‌كه‌ین دژبه‌ ئایینی ئیسلام و پێغه‌مبه‌ر محمد (درودی خوای لەسەر بێت) و به‌ سوكایه‌تی بۆ زۆرینه‌ی هه‌ره‌زۆری گه‌لی كوردستان كه‌ موسڵمانه‌ و ئازاردانی ده‌رونیان ده‌بینین، ئه‌م جۆره‌ كاره‌ نه‌شیاوانه‌ لێبورده‌یی و ئاشتی گه‌لان ده‌خاته‌ مه‌ترسییه‌وه‌.

داواش دەكات لە له‌ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم وه‌ك ئه‌ركێكی ئه‌خلاقی و ده‌ستوری و تۆماركردنی هه‌ڵوێستێكی مێژووی دژ به‌و سوكایه‌تیه‌ كه‌ به‌بیروباوه‌ڕی گه‌لێكی موسڵمان ده‌كرێت كه‌ خۆیان نوێنه‌رایه‌تی ئه‌م گه‌له‌ ده‌كه‌ن.

 

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو

به‌ناوی خوای گه‌وره‌ و میهره‌بان

چه‌ندین ساڵه‌ كوردستان باوه‌شی گه‌رمی بۆ ئاینی ئیسلام و ئایینه‌كانی دیكه‌ش كردۆته‌وه‌ و میهره‌بانی ئیسلام بووه‌ته‌ كه‌لتور و به‌ شاده‌ماری ئه‌م گه‌له‌دا دێت و ده‌ڕوات ساڵانه‌ یادی له‌د‌ایكبوونی پێغه‌مبه‌ری مرۆڤایه‌تی محمد (درودی خوای لەسەر بێت) ده‌كاته‌وه‌، هه‌ر به‌و هۆیه‌وه‌ ده‌ستور و یاسا به‌ركاره‌كان حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵات په‌یوه‌ست ده‌كه‌ن به‌ پاراستنی شوناسی ئه‌م گه‌له‌ و به‌سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی یاسادانانی داده‌نێت.

ئێمه‌ له‌ فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان ئیدانه‌ی ئه‌و بێ ڕێزی و له‌ سنوره‌ ده‌رچوونه‌ی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا ده‌كه‌ین دژبه‌ ئایینی ئیسلام و پێغه‌مبه‌ر محمد (درودی خوای لەسەر بێت) و به‌ سوكایه‌تی بۆ زۆرینه‌ی هه‌ره‌زۆری گه‌لی كوردستان كه‌ موسڵمانه‌ و ئازاردانی ده‌رونیان ده‌بینین، ئه‌م جۆره‌ كاره‌ نه‌شیاوانه‌ لێبورده‌یی و ئاشتی گه‌لان ده‌خاته‌ مه‌ترسییه‌وه‌.

وه‌ك فراكسیۆنی یه‌كگرتوو داواكارین له‌ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم وه‌ك ئه‌ركێكی ئه‌خلاقی و ده‌ستوری و تۆماركردنی هه‌ڵوێستێكی مێژووی دژ به‌و سوكایه‌تیه‌ كه‌ به‌بیروباوه‌ڕی گه‌لێكی موسڵمان ده‌كرێت كه‌ خۆیان نوێنه‌رایه‌تی ئه‌م گه‌له‌ ده‌كه‌ن.

فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان

26/10/2020

هه‌واڵی گرنگ