كوردیو
حیزبی بەعس گیانلەدەستدانی عیززەت دووری راگەیاند و هۆكاری گیانلەدەستدانەكەشی ئاشكرانەكردووە.
لە راگەیەندراوێكدا كە لە ماڵپەری فەرمی حیزبەكە بڵاوكراوەتەوە، حیزبی بەعس گیانلەدەستدانی عیززەت دووری لە تەمەنی 78 ساڵیدا راگەیاند و دەشڵێت"ئێستا لەلای هاوڕێکەی، سەدام حوسێن و هاوڕێکانی دیکەیەتی".
دوای رووخانی رژێمی سەدام لەلایەن ئەمەریکییەکانەوە لە ساڵی 2003 و پاشان لەسێدارەدانی سەدام حوسێن لە ساڵی 2006، حیزبی بەعس رایگەیاند عیزەت دووری پۆستی ئەمینداری گشتیی حیزبەکەی پێدراوە،هەروەها ناوی لەنێو لیستی 55 داواکراوەکەی ئەمەریکا ھەبوو.