فەڕەنسا داوا لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەكات بایكۆتی بەرهەمەكانی ڕابگرن
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

فەڕەنسا داوا لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەكات بایكۆتی بەرهەمەكانی ڕابگرن


لەدوای هەڵوێستەكانی سەرۆك وەزیرانی فەڕەنساو هێرشەكانی بۆ سەر ئاینی پیرۆزی ئیسلام، لەئێستادا وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا داوا لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەكات بایكۆتی بەرهەمەكانی ئەو وڵاتە نەكەن.

بە گوێرەی هەواڵێكی ئاژانسی ڕۆیتەرز، وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند: بەهۆی هەڵوێستەكانی سەرۆك وەزیرانی فەڕەنسا، لەچەند وڵاتێكی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست داوا لە كۆمپانیاكان كراوە بایكۆتی هاوردەی كاڵاو شمەكی فەڕەنسی بكەن بەتایبەتی بەرهەمە خۆراكییەكان.

وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا داوا دەكات كۆمپانیاكان و هاوڵاتیان بایكۆتی شمەك و كاڵاكانیان نەكەن و ئاڵوگۆڕی بازرگانی وەك پێشتر لەگەڵ وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بمێنێتەوە.

جێگەی باسە لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا سەرۆك وەزیرانی فەڕەنسا چەند بڕیارێكی لە دژی ئاینی پیرۆزی ئیسلام دەركرد و بڕیارەكەشی كاردانەوەی توندی ناوخۆی و دەرەوەی لێكەوتەوە و هەڵوێستەكانی سەرۆك وەزیرانی ئەو وڵاتە بەزیانی كەرتی ئابوری وڵاتەكەی هات.

 

 

هه‌واڵی گرنگ