وەزارەتی ناوخۆ راگەیەندراوێك بڵاودەكاتەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

وەزارەتی ناوخۆ راگەیەندراوێك بڵاودەكاتەوە

كوردیو

وەزارەتی ناوخۆ شێوازی پێبژاردنی سزای ئەو كەسانەی بڵاوكردەوە كە سەرپێچی لە رێكارەكانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا دەكەن.

لە راگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی دەست (كوردیو) كەوتووە،وەزارەتی ناوخۆی هەرێم شێوازی پێبژاردنی سزای شایی و چوونە سەرقەبران و دانانی پرسە و نەبەستنی ماسک لە شوێنە گشتییەکان بڵاوكردەوە و رایگەیاند،" ئەوانەی ئەم سزایانە دەیانگرێتەوە بە پسوولە لێیان وەردەگیرێت".

شێوازی پێبژاردنەكان لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە:

یەکەم: ئەو لایەنانەی کە لە بڕگەی شانزەیەم/یەکەمی بەیانی 52 ئاماژەی پێدراوە بە پسوولەی 38/ا پارەکە وەردەگیرێت.

دووەم: وێنەی یەکەم لە پسوولە دەدرێت بە کەسی سەرپێچیکار.

سێیەم: ئەم بڕە پارانە کە وەردەگیرێت لە ژمێریاری پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان وەک ئەمانەت هەڵدەگیرێت.

چوارەم: مانگانە لیستێک بەناوی ئەو کەسانەی کە کاری پێبژاردنەکان دەکەن رەوانەی وەزارەت دەکرێت بە مەبەستی خەرجکردنی هاندان بۆیان بە رێژەی 50٪ لە داهاتی پێبژاردن.

پێنجەم: 50٪ی داهاتی پێبژاردنەکان خەرجدەکرێت بۆ کڕینی پێداویستی خۆپارستن بەپێی ئەو لیستەی کە لەلایەن پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان دەنێردرێت بۆ وەزارەت. 

ئەوەش لە كاتێكدایە، رۆژی 24-10-2020 وەزارەتی ناوخۆی هەرێم رایگەیاند،"قەدەغەكردنی داوەت و شایی و چوونە سەرقەبران و دانانی پرسە بەردەوام دەبێت و بنکەی پۆلیس و موختاری گەڕەک بەرپرسیارن و هەر کەسێک پابەندنەبێت بڕی 2 ملیۆن دینار پێبژاردنی پێ دەکرێت".

 

 

 

هه‌واڵی گرنگ