ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆدەبێتەوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆدەبێتەوە


بە مەبەستی دەنگدان لەسەر بازنەی هەڵبژاردنی كەركوك و نەینەوا، ئەمڕۆ دووشەممە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆدەبێتەوەو پرسی هەڵبژاردن لەو دوو پارێزگایە تاوتوێ دەكەن.

بڕیارە كاتژمێر شەشی ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 26-10-2020، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر پرسی هەڵبژاردنەكانی كەركوك و نەینەوا كۆببێتەوەو دەنگدان لەسەر بازنەی هەڵبژاردنی ئەو دووپارێزگایە بەڕێوە دەچێت.

جێگەی باسە ڕۆژی شەممەی ڕابردوو بەرواری 24-10-2020، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق جگە لەپارێزگاكانی كەركوك و نەینەوا دەنگی لەسەر بازنەی هەڵبژاردنی سەرجەم پارێزگاكانی عێراقدا.

 

هه‌واڵی گرنگ