كوردی‌و
هاتوچۆی هەولێر ئەو هاوڵاتییانە ئاگادار دەكاتەوە كە سەرەی تاقیكردنەوەی دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێرییان هەیە.
ئەمرۆ دووشەممە 26-10-2020 فازڵ حاجی وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند،"سه‌رجه‌م هاوڵاتییان و شۆفێران ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه كه‌وا به‌هۆی ئه‌وه‌ی رۆژی پینج شه‌ممه 29-10-2020 پشوی فه‌رمیه، بۆیه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه سه‌ره‌ی تاقیكردنه‌وه‌كانی دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێرییان بۆ دانراوه له‌م رۆژه، له‌رۆژی 11/1 بۆیان قەرەبوو دەكرێتەوە، وه له‌و رۆژە ده‌توانن بچن تاقیكردنه‌وه‌كانیان بكه‌ن".
ئاماژەی بەوەشداوە،"هه‌ر كەسێك دوابكەوێت له‌و رۆژه خۆی به‌رپرسیار دەبێت و قەرەبووی بۆ ناكرێتەوە".
ئەوەش لەكاتێكدایە،بەبۆنەی یادی لەدایكبوونی پێغەمبەری ئیسلامەوە (درودی خودای لەسەربێت)، رۆژی پێنجشەممە 29-10-2020 لە سەرجەم دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێم پشووی فەرمییە.