بەردی ئاسمان كۆدەكرێتەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بەردی ئاسمان كۆدەكرێتەوە

 

 

زاناكان ڕایانگەیاند، ئەو سەتەلایتەی ئاژانسی ناسا تایبەت هەڵیداوە بۆ بۆشایی بۆ كۆكردنەوەی بەردەكانی ئاسمان و پارچەی مووشەكەكانی لەخوولگەدا دەسوڕێنەوە، پڕدەبێت و چەندین پارچەی لێ دووبارە بۆ بۆشایی بڵاودەبێتەوە.

زاناكان ئەم هەواڵەیان (3) ڕۆژ دوای بەركەوتنی سەتەلایتی (ئۆریرسیس ریكس) بڵاو كردەوە كە بۆ ماوەیەكی كەم بەركەوتەی لەگەڵ بەردی ناسراو بە (بینۆ) لەدوری (321) ملیۆن كیلۆمەتر هەبووە.

(دانی لۆریتا) گەورە زانای سەرپەرشتیاری پرۆژەكە لەناسا ووتی، ئەو ئەركەی ئەنجامدرا بڕێكی زۆری لەو بەردو پارچانەی كۆكردبۆوە بۆ گەڕانەوەیان بۆ زەوی، بەڵام دوای پڕبوونی زیاتر لەتوانای خۆی كە سەدان كیلۆگرامی هەڵگرتبوو، ئەو بەشەی بەباڵی كۆكردنەوە كاردەكات بەتووندی خزاوەتە سندوقی گەورەی كۆكردنەوەو نەتوانراوە بەتەواوەتی داخرێت و بەشیكی بەكراوەیی ماوەتەوەو دەبازبوونی چەند پارچەیەكی بۆ بۆشایی لێكەوتۆتەوە.

تیمەكە لەزەویەوە هەوڵیانداوە سندوقی كۆكردنەوە بۆ ناو سەتەلایتەكە بگەڕێننەوە، پێشتر لەو كاتەی بۆی داندرابوو بەر لە گەڕانەوەی بۆ زەوی، زاناكان دەڵێن: لەگەڕانەوەدا بۆ زەوی كات زۆر دەخایەنێت و ئەگەر ئەو سندوقە بەو شێوەیە بمینێتەوە ئەوا ئەگەری دەربازبوونی پارچەی زیاتر هەیە، زاناكان دەیانەوێت زیانەكان كەمتركەنەوە.

تۆماس زۆربۆشن سەرۆكی ئەركە زانستیەكان لە ئاژانسی ناسا ووتی: لەم ئەركەدا كات زۆر گرنگە.

دەتواندرێت وەك پەڵەهەورێك وردیلەی بەردو پارچەی مووشەك بەدەوری سەتەلایتەكەدا ببینرێت.

یەكەم ئەركی سەتەلایتی (ئۆریرسیس ریكس) گێڕانەوەی پارچەی ئەو مووشەكانەی ناسا هەڵیدابوون بۆ ئاسمان و جیا بوونەتەوە، كە كۆی تێچوونیان دەگاتە (800) ملیۆن دۆلار.

هەروەها ئەو بەردانە لەبۆشاییدا هەیە دەوڵەمەندن بە كاربۆن و مادەكانی سەرەتاكانی دروستبوونی سیستەمی خۆرو لەوانەیە بۆ زاناكان هاریكاربێت لەباشتر تێگەیشتنیان لەچۆنیەتی دروستبوونی هەسارەكان و پەرەسەندنی ژیان لەسەر زەوی.

ئەو سەتەلایتە لەساڵی (2016) دا بۆ واڵایی نێردرا، لەساڵی (2018) گەشتە نزیك بەردی بینۆ تاكو ئێستا لەوێ ماوەتەوە، لەمانگی (3) ی ساڵی داهاتوودا بەرەوە زەوی دەگەڕێتەوەو بڕیارە لەساڵی (2023) دا بگاتەوە سەرزەوی.

لەلایەكی‌ دیكەوە ئاژانسی ئاسمانی ژاپۆن لەچاوەڕوانی گەڕانەوەی ئەو پارچەوە بەردانەدایە لە دەوری هەسارەیەكی بچووك كۆكراوەتەوە، بڕیارە لەمانگی 12 دا بگاتەوە سەرزەوی.

 

هه‌واڵی گرنگ