ئێسكی دایناسۆرێكی گۆشتخۆر نیمچە تەواو بەر لە (150) ملیۆن ساڵ لەسەر زەوی ژیاوە لە مۆزەخانەیەكی پاریس بە (3) ملیۆن یۆریۆ فرۆشرا.
بەر لە (3) ساڵ ئێسكی دایناسۆری جۆری ئەلۆسارۆس لەویلایەتی وایۆمینگ لە ئەمریكا دۆزرایەوە، بەكەسێك فرۆشراوە نایەوێت ناوی ئاشكرا بكرێت.
(یائاكۆبۆ بریانۆ) زانای بەبەردبووەكان، پێشتر وەك ڕاوێژكاری خانەی مەزادی (بینۆچی ئێت گیكویلۆ) كاریكردوەو دایناسۆرەكەی لێفرۆشراو دەڵێت: ئەم ئێسكانە زۆر بەباشی ماونەتەوە.
ئێسكەكان بەبێ وێنە دادەنرێت، لەبەر ئەوەی یەكپارچەن، بەڵام لە (70%) ی ئێسكەكانە كە تاكو ئێستا نەتوانراوە ئێسكی هیچ دایناسۆرێك بەو ڕێژەیە بێت كۆبكرێتەوە، كاتێك دۆزراوەتەوە هەمووی بەتەنیشت یەكەوەبوون و لەكاتی دووبارە دانانەوەیان گرفت نەبووە.
بەرزی ئیسكەكان (3.5) مەترەو درێژی (10) مەترە، ئێسكی سنگی جێگەی شوێنەواری وەك بەرپرسانی خانەی مەزادەكە دەڵێن، برینداربوونی پێوە دیارە، پێدەچێت لەدەرئەنجامی هێرشی جۆری ئەسۆرۆس بێت كە لەسەردەمی ئەم دایناسۆرەدا ژیاوەو گەورە ڕكابەری بووە، لەوانەشە هی جۆرێك دایناسۆری دڕندەو جیاواز بێت.