"بەهۆی نەدانی موچەو بێباكی حكومەتەوە، ژیانی هاوڵاتیان بۆ خراپترین ئاست دابەزیووە"
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

"بەهۆی نەدانی موچەو بێباكی حكومەتەوە، ژیانی هاوڵاتیان بۆ خراپترین ئاست دابەزیووە"


مەكتەبی سكرتاریەتی یەكگرتووی خوشكانی ئیسلامیی كوردستان بەبۆنەی(26) بیست و شەشەمین ساڵیادی راگەیاندنیەوە، بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوەو ڕایگەیاند: لەكاتێكدا ئەم ساڵیادە دەكەینەوە كە هەرێمەكەمان بە دەست دەیان جۆرلە گرفت و كێشەوە دەناڵێنێت, بێ مووچەیی و هەژاریی و نەداریی لە ئەنجامی بێ باكیی حكومەت و بێ پلانیی و بەهەدەردانی سامان و داهاتی گشتییەوە، هەلومەرجی ژیان و گوزەرانیان لە هەرێمدا بۆ خراپترین ئاست دابەزاندووە.

دەقی ڕاگەیەندراوەكە:


بەیاننامەی یەكگرتووی خوشكانی ئیسلامی كوردستان
بەبۆنەی(26) بیست و شەشەمین ساڵیادی راگەیاندنیەوە
- جەماوەری سەربەرزی كوردستان
- ڕێكخراوە تێكۆشەر و مرۆڤ دۆستەكان
- ئەندامان وچالاكوانانی ماندوونەناسی ڕێكخراوی یەكگرتووی خوشكان
ئەمڕۆ(26) ساڵ بەسەر كاروانی خەباتی ڕێكخراوی یەكگرتووی خوشكاندا تێپەر دەبێت. لاپەرەكانی مێژووی پرشنگداری (خوشكان) تۆماری هەوڵ وكۆشش و كار و چالاكیی بێوچانن لەپێناو خزمەتكردن بە كۆمەڵگە بە گشتی و توێژی ئافرەتان بە تایبەتی.
هەر لە سەرەتای دەستبەكاربوونیەوە، بە پشت بەستن بە بنەما فیكرییەكانی، كە هەڵگۆزراوی ئایینی پیرۆزی ئیسلامە، (یەكگرتووی خوشكان) نەخشەرێگای كار و خەباتی ئامانجدار و بەردەوامی گرتۆتەبەر. لە سۆنگەی بڕوای تەواوی (خوشكان) بە گرنگی ڕۆڵی تەواوكارانەی ئافرەتان لە ژیانداوبایەخی ڕۆڵی مرۆییانەیان لە هەموو بوارەكانی ژیانی كۆمەڵگەدا،باوەری وایە كە هەرگیز گەشەپێدان وپێشكەوتنی میللەتان بێ بەشداری كاراوهاوسەنگی ژنان، نایەتەدی. هەروەك، بەڵگە نەویستیشە كەبەهرەو تواناكانی ئافرەتان،بەخششێكی خودایین،وپەكخستنیان دەبێتە هۆی پەكخستنی نیوەی تواناكانی كۆمەڵگە، بۆیە ناسین و گرنگی پێدان و بەگەڕخستنیان هۆكاری بەشداری كارا و هاوبەشی ژیان و زامنی بەهێزیی پێگە و ئامادەبونیانە لە سەرجەم بوارەكانی ژیاندا.
(یەكگرتووی خوشكان) پەیمانگای پێگەیاندنی سەدان ئافرەتی سەركردەیە لە بوارەكانی كۆمەڵایەتی و پەروەردە وڕۆشنبیری و سیاسیی وئیداریی و یاسایی و زانستی شەرعییەكاندا.
هاوكات بەدیدێكی ئیسلامی هاوچەرخ وپابەندبوون بە رەسەنایەتی كۆمەڵگەی كوردیەوە، بەرەو كاری باشترهەنگاوهەڵدەگرێت وبڕوایەكی پتەوی هەیە كە دەتوانێت ئایندەیەكی باشتر بۆ پەروەردە وپێگەیاندنی تاك و تۆكمە كردنی خێزان فەراهەم بكات, بە ڕەتكرنەوەی بیری نامۆونەخوازراو بە كلتوروكۆمەڵگە.
ڕێكخراوی
(یەكگرتووی خوشكان) هاوڕا لەگەڵ ڕێكخراوەكانی دیكەی ژنان وئافرەتان و كۆمەڵگەی مەدەنی، چەندین دەستكەوتی بۆكۆمەڵگە و ئافرەتان بەدەستەهێناوە،هەرچەندە ئەمە واتای ئەوە ناگەیەنێت كە ڕێكخراوەكانی ژنان لە ئاست خواست وداواكارییەكاندا بووبن, بەڵكوپێویستە بۆ هێنانە دی خواست و مافە ڕەواكانی ئافرەتان بە تایبەتی و كۆمەڵگە بەگشتی، بە میكانیزمی نوێ لە هەوڵ وكۆشش بەردەوام بین.
مەخابن، لەكاتێكدا ئەم ساڵیادە دەكەینەوە،كە هەرێمەكەمان بە دەست دەیان جۆرلە گرفت وكێشەوە دەناڵێنێت, بێ مووچەیی و هەژاریی و نەداریی لە ئەنجامی بێ باكیی حكومەت وبێ پلانیی و بەهەدەردانی سامان و داهاتی گشتییەوە، هەلومەرجی ژیان وگوزەرانیان لە هەرێمدا بۆخراپترین ئاست دابەزاندووە.
سەرەنجام جێكەوتەی دەیان ئاسەواری مەترسیداری لەسەرمیللەتەكەمان بەجێ هێشتووە كە دیارترینیان فشاری دەرونیی وبێزاریی خەڵك وكۆچی گەنجان بەرەو ئاسۆی نادیاروهاوكات بەرزبوونەوەی ئامارەكانی توندوتیژیی و جیابونەوە ولێكترازانی خێزان وخۆكوشتنی گەنجان و ژنان وپیاوان ،لەبەربێكاریی وهەژاریی بەدیدەكرێت. بێگومان لەهەمووئەم نەهامەتیانەدا،پشكی شێربەرئافرەتان دەكەوێت و ژن ومنداڵ تێیدا زیانمەندی یەكەمن....
سەرەڕای ئەمانەش بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆناوتەشەنەكردنی بەهۆی لاوازیی سیستمی تەندروستیی وزەوتكردنی مافی كارمەندان بە پێنەدان ودواخستنی شایستە داراییەكانیان، لە لایەن حكومەتەوە ئەوەندەی تردۆخەكەی ئاڵۆزكردووە....
لەم یادەدا(یەكگرتووی خوشكان)، بانگهێشتی رێكخراوەكانی ژنان وئافرەتانی كوردستان و رێكخراوە مرۆڤ دۆستەكان دەكات بۆیەكخستنی هەوڵەكان تاكوببینە بەشێكی زیندووی ڕەوتی چاكسازی نیشتمانی و پێكەوە خەبات بكەین لە پێناوبە دامەزراوە كردنی دامودەزگاكان وچەسپاندنی یاساوفشارخستنەسەر حكومەت وپەرلەمان بۆ بەهاناوە هاتنی خەڵكی كوردستان بە گشتی وژنان بە تایبەتی و ڕێزگرتن لە توانامرۆییەكان وبەهەدەرنەدانی سامانی نەوەكانی داهاتوومان.
لە كۆتاییدا..
پیرۆزبایی وڕێزوپیزانین ئاڕاستەی دۆست ولایەنگران وئەندامە ماندونەناسەكانی ڕێكخراوەكەمان دەكەین كەسەرەرای ئاستەنگەكان لە خزمەت وتێكۆشان بەردەوامن.
داواكارین لەخوای باڵادەست خۆشگوزەرانیی و یٔارامیی ویٔاسودەیی باڵ بكێشێت بەسەرهەرێمەكەماندا......
بەرز و پیرۆز بێت یادی (26)ساڵەی پِڕشكۆی یەكگرتووی خوشكانی یٔیسلامی كوردستان
مەكتەبی سكرتاریەتی یەكگرتووی خوشكانی ئیسلامیی كوردستان
26/10/2020

دروشمەكانی (26) هەمین ساڵیادی یەكگرتووی خوشكان
1- خێزان یەكەی بنەڕەتی پێكهاتەی كۆمەڵە، دابینكردنی مافە بنەرەتییەكانی و تۆكمەكردن وپاراستنی لە كلتوری نامۆیٔەركی هەموو دەسەڵاتەكانە.
2 -حكومەت بەرپرسە لەپاراستنی بژێوی خەڵك بەهەنگاوی پراكتیكی و ڕاستگۆیانە، لەبری دروشمی بریقەداری بێ كردار .
3 - گرنگیدان بەپرۆسەی خوێندن و بوونی سیستمێكی دروست لەپێناو بونیادی یٔایندەی نەوەكانمان، لە یٔەركە لەپێشینەكانی حكومەتە.
4 –بە هەماهەنگی زیاترو كاری هاوبەش و فشاری مەدەنی، ڕۆڵی ڕیكخراوەكان
كاریگەرترو فراوانتر دەبێت.
5 - پابەند بوون بەڕێكارە تەندروستیەكانەوە،بۆپا رێزگاری لە خۆمان و پاراستنی ما فی بەرامبەر،یٔەركی هەمووانە.

 

هه‌واڵی گرنگ