دووبارە دەست بە تاقیكردنەوەی ڤاكسینی كۆڤید – 19 دەكرێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

دووبارە دەست بە تاقیكردنەوەی ڤاكسینی كۆڤید – 19 دەكرێت

 

 

دوو لەكۆمپانیاكانی بەرهەمێنانی دەرمان لە ئەمریكا ڕایانگەیاند، لە تاقیكردنەوەكانیان بەردەوام دەبن بۆ بەدەستهێنانی چارەسەری (كۆڤید – 19).

ڤاكسینی جۆری (ئەسترازینیكا) كە هەڵبژێردرا لەمانگی (9) ی ڕابردوودا لەتاقیكردنەوە ڕاگیرا، لەدوای ئەو ڤاكسینی كۆمپانیای (جانس ئاند جانسن) ڕاگیرا. 

هۆكارەكان هەر كۆمپانیایەك و خۆبەخشێكی هەیە تووشی گرفتێكی تەندروستی سەخت بوون و پێویست بە دووبارە پێداچوونەوە بە داتاكانی دەرمانەكەو كاریگەریە لاوەكیەكانی و سەلامەتی دەكات.

بەرپرسانی هەردوو كۆمپانیا دەڵێن، لەلایەن بەڕێوبەرایەتی خۆراك و دەرمانی ئەمریكا بۆ دووبارە دەستكردنەوە بە تاقیكرنەوەكان لەئەمریكا ئاگادار كراونەتەوە.

ئەم جۆرە ڕاگرتنە كاتیانە لەتاقیكردنەوەی دەرماندا تاڕادەیەك ئاساییە، لەو توێژینەوانەی هەزاران كەس تێیدا بەشدار دەبن، ئەگەری هەیە چەند كەسێكیان نەخۆش كەون. 

ڕاگرتنی تاقیكردنەوە بۆ كاتی ڕێگە دەدات بە توێژەرەوان لێكۆڵینەوە لە نەخۆشەكان بكەن ئایا ئەوەی تووشی بوون بەڕێكەوتە یاخودا دەركەوتەی لاوەكیەو هۆكاری دەرمانەكەیە.

ڤاكسینی (ئەسترازینیكا) لەزانكۆی ئۆكسفۆرد پەرەی پێدراوە بەهاوكاری تاقیگەكانی بەریتانیاو بەرازیل و باشوری ئەفریقیاو ژاپۆن.

(باسكال سۆریۆت) سەرۆكی جێبەجێكاری كۆمپانیای (ئەسترازینیكا) لە بڵاوكراوەیەكدا ووتی، دەستپێكردنەوەی تاقیكردنەوەكانی كلینیك لە هەموو جیهاندا هەواڵێكە جێگەی خۆشحاڵیە، ڕێگەمان پێدەدات لەهەوڵەكانماندا بۆ پەرەپێدانی ڤاكسینەكە بەردەوامبین و بتوانین ئەو پەتا ترسناكە كۆتایی پێبێنین.

تاقیكردنەوەكانی ڤاكسینی (ئەسترازینیكا) لە ئەمریكا (30) هەزار كەسی گرتەوە، هەندێكیان دەرمانەكەیان پێدرابوو، هەندێكی كەیان ڤاكسینی پلاسیبۆیان پێدرابوو، كە دەرمان نیەو لای خۆبەخشەكە ووتبویان ڤاكسینەكەیە.

تاقیكردنەوەكان لە هاوینی ڕابردوودا ڕاگیران دوای ئەوەی بەشدارێك لە بەریتانیا كاردانەوەی تووڕەبوونی لێدەركەوت بەهۆی هەوكردنی بڕبڕەی هەستەدەماری، كە پێیدەوترێت هەوكردنی بڕبڕە.

كۆمپانیای (جانس ئان جانس) دەڵێت: ئامادەكاری بۆ دووبارە دەستپێكردنەوەی ڤاكسینەكە لەئەمریكا دەكات، كۆمپانیاكە باسی جۆری نەخۆشی خۆبەخشەكەی نەكرد، بەڵام ووتی : هەڵسەنگاندنی سەرتاسەری دەكات، ووتیشی : هیچ بەڵگەیەكی دەستنەكەوتووە كە ڤاكسینەكە هۆكاری تێكچوونی باری تەندروستی خۆبەخشەكە بووبێت.

كۆمپانیای (جانس ئان جانس) ووتیشی: لەوتووێژدایە لەگەڵ لایەنەكانی پەیوەندیدار بەڕێكخستنی تاقیكردنەوەكان لەجیهاندا بۆ دەستپێكردنەوە لەو وڵاتانەی بەشدارن.

 

هه‌واڵی گرنگ