نۆكیا نووسینگە لەسەر ڕووی مانگ دەكاتەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

نۆكیا نووسینگە لەسەر ڕووی مانگ دەكاتەوە

 

 

كۆمپانیای نۆكیای فینلەندی بە نیازە لەسەر حیسابی ئاژانسی ناسا یەكەمین تۆڕی پەیوەندیكردنی گەڕۆك لەسەر ڕووی مانگ دروست بكات، كە بە هۆیەوە پەیوەندیكردن بە دەنگ و ڕەنگ مسۆگەر دەبێت.

ئەم كارەی نۆكیا لە چوارچێوەی پرۆژەیەكی هاوبەشدایە لەگەڵ ئاژانسی ناسا كە تێیدا گەشە دەدرێت بە یەكەمین تۆڕی پەیوەندی تەلەفۆنی و دەتوانرێت لەسەر ڕووی مانگەوە كاری پێبكرێت، ئەوەش یەكێك دەبێت لە كۆڵەكە گرنگەكانی دروستكردنی بنكەیەكی هەمیشەیی مرۆڤ لەسەر رووی مانگ.

كۆمپانیای نۆكیا لەبەیاننامەیەكیدا ڕایگەیاندووە، ئەو تۆڕی پەیوەندییە لە نەوەی چوارەمە (4G) یە دەبێتە یەكەمین تۆڕی پەیوەندی مۆبایل و توانای تێكەڵكردنێكی زۆر بەرزی هەیەو وزەش دابین دەكات و توانای بەرگەگرتنی هەموو دۆخێكی فەزای هەیە.

گروپی فینلەندی نۆكیا ئاماژەی بەوەداوە لە كۆتایی (2022) داو لە ڕێگەی مەكۆیەكی نیشتنەوەی سەرمانگەوە كە ئێستا كۆمپانیای (ئەنتویتیف ماشینز) ی ئەمریكی گەشەی پێدەدات ئەو تۆڕە لەسەر ڕووی مانگ دەخاتە كار.

لەلای خۆیشیەوە ئاژانسی ناسا ئەوەی ڕاگەیاندووە، كە ئەو پرۆژەیە هەنگاوێكی گرنگە بۆ نیشتەجێكردنی مرۆڤ لەسەر ڕووی مانگ كە بۆ دواجار لە ساڵی (1972) دا مرۆڤ هەنگاوی لەسەر ناوە.

ئەو تۆڕە كە لەگەڵ یەكەمین چوونەوە سەر مانگ كار دەكات، دەتوانێت بە تایبەتی پەیوەندی بێسیم دابین بكات و هەموو ئەو چاڵاكیانە رووماڵ بكات كە فەزاوانەكان لەسەر ڕووی مانگ ئەنجامی دەدەن و ئەمەش بەردەوامی دەدات بە پەیوەندییەكانی ئەوان و دانیشتوانی سەر زەوی لە ڕێگەی دەنگ و ڤیدیۆوە، جگە لە پرۆسەكانی پێوانەكردن لە دوورەوەو گۆڕینەوەی زانیارییە بایۆمەترییەكان و بڵاوەپێكردنی ڕۆبۆتەكان و كارپێكردنیان.

بڕیارە ساڵی (2024) دوو فەزاوانی ئەمریكی واتە ژن و پیاوێك لە چوارچێوەی ئەركی (ئەرتیمس3) دا بەرەو مانگ بكەونە ڕێ و دوای چەندین ساڵ جارێكی تر لەسەر ڕووی ئەو پاشكۆیەی زەوی هەنگاو بنێن، هەروەها ناسا بە نیازە یەكەمین بنكەی مرۆڤ لەسەر ڕووی مانگ دابمەزرێنێت بۆ ئەوەی لەوێوە گەشتەكانی بۆ هەسارەی مەریخ بە ئاسانترین شێوە مسۆگەر بكات.

 

هه‌واڵی گرنگ