قوتابخانەیەكی ئایینی كراوەتە ئامانج، دەیان قوربانی هەیە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

قوتابخانەیەكی ئایینی كراوەتە ئامانج، دەیان قوربانی هەیە

 

 

لەنێو قوتابخانەیەكی ئایینی لە خۆرئاوای پاكستان تەقینەوەیەك ڕوویداوەو بەهۆیەوە دەیان قوربانی هەیە كە بەشێكی زۆریان منداڵن.

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی روسیا تودەی، بەیانی زووی ئەمڕۆ سێشەممە تەقینەوەیەك لەنێو قوتابخانەیەكی ئایینی لە شاری پیاوەری خۆرئاوای پاكستان ڕوویداوە.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان 5 كەس گیانیان لەدەستداوەو دەیان كەسیش برینداربوونە، كە بەشێكی زۆریان منداڵن، بەڵام هیچ هۆكارێك دیارینەكراوە بۆ تەقینەوەكە.

 

 

هه‌واڵی گرنگ