فه‌یله‌سووفێكى فه‌ره‌نسى له‌باره‌ى سووكایه‌تیكردن به ئیسلام و موسوڵمانانه‌وه، ره‌خنه له سه‌رۆكى وڵاته‌كه‌ى ده‌گرێت دەشڵێت"موسوڵمانان هه‌ستكردن به شه‌ره‌فیان هه‌یه" ئه‌وه‌ش "ئه‌مڕۆ شتێكى زۆر ده‌گمه‌نه له رۆژئاوادا" و بە پێویستیشی دەزانێت سنوورێك بۆ ئیسلاموفۆبیا له فه‌ره‌نسادا دابنرێت.
لەمبارەیەوەو له به‌رنامه‌یه‌كى ته‌له‌فزیۆنی دا "میشێل ئۆنفراى" فه‌یله‌سووفى فه‌ره‌نسى ستایشى موسوڵمانانى كرد و رایگەیاند:: "موسوڵمانان هه‌ستكردن به شه‌ره‌فیان هه‌یه" ئه‌وه‌ش "ئه‌مڕۆ شتێكى زۆر ده‌گمه‌نه له رۆژئاوادا".
ئه‌و فه‌یله‌سووفه كه به "بێباوه‌ڕى ناسراوه" واى دانا كه ئیسلام سیستمێكى ئازاد له ماددییه‌ت پێشكه‌ش ده‌كات و وتى "موسوڵمانان وانه‌یه‌كمان له‌باره‌ى دژایه‌تیكردنى ماددییه‌ت فێرده‌كەن و دەشڵێت "هه‌ر بۆچوونێكت هه‌بێت، ئه‌وا موسوڵمانان بیرۆكه‌یه‌كى نموونه‌ییان هه‌یه، بیرۆكه‌یه‌كى روحانیان هه‌یه".
"میشێل ئۆنفراى" ئەوەشی وتوە: گومانى نییه كه ماكرۆن له شوێنكه‌وتوانى فه‌یله‌سووفى ئه‌مریكیى فرانسیس فۆكۆیامایه كه خاوه‌نى بیرۆكه‌ى كۆتاییهاتنى مێژوو و دوایین مرۆڤه ، هەروەها داواشیكرد كه پێویسته سنوورێك بۆ ئیسلاموفۆبیا له فه‌ره‌نسادا دابنرێت.