پسپۆڕێكی ڕوسی ڕایدەگەیەنێت، كۆمەڵێكی دیاریكراوی خەڵك هەن، تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا نابن، تەنانەت لەگەڵ بەركەوتنی چەندان جارەش لەگەڵ هەڵگرانی ڤایرۆسەكە، بەڵام هۆكاریی ئەمە تائێستاش ڕوون نییە و نادیارە.
ئەریگ تۆتۆلیان، بەڕێوەبەری پەیمانگەی سانت پترسبۆرگ، بۆ توێژینەوەی پەتاكان و زیندەوەرە وردەكان (باستۆر)، لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند:Kهەندێك كەس هەن لەگەڵ بەركەوتنی بەردەوامیشیان لەگەڵ هەڵگرانی ڤایرۆسی كۆرۆنا، تووشی پەتاكە نابن، هۆكاریی ئەمەش نادیارە و تائێستا ناتوانیین داڕشتن بۆ دەستەواژە ژیارییەكانی ئەم بەرگرییە بكەین، بەڵام كۆمەڵێكی دیاریكراوی خەڵك هەن نەخۆشناكەون، هەرچەندە بەشێوەیەكی بەردەوام لەگەڵ نەخۆشەكاندا تێكەڵ دەبن، ئەمەش تائێستا لێكدانەوەیەكی زانستی بۆ نەكراوەK.
ئەریگ تۆتۆلیان ئاماژهی بهوهش كردوه،"ناكرێت لێكدانەوە بۆ ئەو دیاردەیە بكرێت، لەڕێی چاودێریكردنی هەموو بنەماكان و بەكارهێنانی كەرەستەكانی خۆپارێزی تایبەت".