مامۆستایەكی زانكۆ و پسپۆڕ لەبواری دەرونزانیدا ڕایدەگەیەنێت: ئەو گەورە ساڵەی دەیەوێت منداڵەكەی ڕێزی بگرێت، دەبێت سەرەتا خۆی ڕابهێنێت لەسەر ئەوەی بەڕێزەوە مامەڵەی لەگەڵدا بكات.
د.كریم شەریف قەرچتانی مامۆستای زانكۆ و پسپۆڕ لەبواری دەرونزانیدا ڕایگەیاند: ڕێزگرتنی تۆ لەمنداڵەكەت دەبێتە بنچینەی پەروەردەیی منداڵەكەت و ڕێزگرتن لەكەسانی تر تایبەتمەندیەك نیە لە سروشتەوە تیاماندابێت، بەڵكو دواتر بەدەست دێت.
هەروەها ووتیشی: مرۆڤ بەو ئەندازەیە ڕێزی لێگیراوە، دەتوانێت ڕێز لەكەسانی تر بگرێت و كەسێك كە هەر لەسەرەتای منداڵیدا هەستی بە گرنگی و ڕێزی خۆی كردبێت، زۆرچاك لەبایەخی هەستكردنی مرۆڤ بەڕێزی خۆی تێدەگات و بەپێچەوانەوە، ئەو منداڵەی تامی ڕێزی خودی نەبینیوە، نازانێت ڕێزی دەوروبەرەكەشی بگرێت، بگرە هەر بەپێویستیشی نازانێت.
د.كریم شەریف قەرچتانی ئەوەشی خستەڕوو: ئەو گەورە ساڵەی دەیەوێت منداڵەكەی ڕێزی بگرێت، دەبێت سەرەتا خۆی ڕابهێنێت لەسەر ئەوەی بەڕێزەوە مامەڵەی لەگەڵدا بكات.