وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق رایدەگەیەنێت له‌سه‌ره‌تای مانگی داهاتوودا نرخی یه‌ك لیتری به‌نزینی موحه‌سه‌ن ده‌كاته 650 دیناری عێراقی.
لهمبارەیهوه هه‌یبه‌ت حه‌لبوسی،سه‌رۆكی لیژنه‌ی نه‌وت و ووزه له ئه‌نجومه‌نی عێراق ، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگەیاندووە: له‌م ماوه‌یه‌دا وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق بڕیاریداوه كه نرخی به‌نزینی موحه‌سه‌نی ئۆكاتن به‌رز له 850 دیناره‌وه ببێته 650 دینار.
ئاماژەی بەوەشكردووە: وه‌زاره‌تی نه‌وت توێژینه‌وه‌یه‌كی بۆ باشتركردنی به‌روبوومه نه‌وتییه‌كان به شێوه‌یه‌كی گشتی و چالاكردنی رێگاكانی بهبازاڕكردن ئاماده كردووه.
ئاشكراشیكردووە: بڕیاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی نه‌وت له‌سه‌ره‌تای مانگی داهاتوودا به ئامانجی رووكردنه به‌نزینی موحه‌سه‌ن ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.