وەزارەتی تەندروستی و ژینگه‌ی عێراق رایگەیاند: لە 24 کاتژمێری رابردودا چوار هەزار و 43 توشبوی نوێی کۆڕۆنا لە سەرانسەری عێراق تۆمارکراوه، هاوكات 46 كه‌سیش به‌هۆی كۆڕۆناوه گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی تەندروستی و ژینگه‌ی عێراق دواین ئاماره‌كانی تایبه‌ت به كۆڕۆنای ڕاگه‌یاند كه تیایدا هاتووه: له 24 کاتژمێری رابردودا چوار هه‌زارو 43 توشبوی نوێی کۆڕۆنا لە سەرانسەری عێراق تۆمارکراون، له به‌رامبه‌ردا ڕێژه‌ی چاكبونه‌وه دوو هه‌زارو 929 كه‌س بووه، به‌هۆی كۆڕۆناوه له ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردو 46 كه‌س گیانیان لەدەستداوە.
ڕێژه‌ی زۆری توشبوان له به‌غدای پایته‌خت بووه كه ژماره‌یان 686 توشبوه، هاوكات كه‌مترین ڕێژه‌ی توشبونیش له پارێزگای زیقار بووە كه 32 كه‌سه، تا ئێستا ژماره‌ی مردن له پارێزگای سلێمانی زۆرترین رێژه‌ی تۆماركردوه له‌سه‌ر ئاستی سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق كه 14 كه‌س بووه.