سلێمانی: كامێرا جێگیرەكانی هاتووچۆ دەخرێنەوەكار
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

سلێمانی: كامێرا جێگیرەكانی هاتووچۆ دەخرێنەوەكار

بەڕێوبەرایەتی هاتووچۆی ناوشاری سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: لە ماوەی كەمتر لە مانگێك  كامێراكانی هاتووچۆ دەخرێنەوە كار.

سەعدوڵا عەزیز بەڕێوبەری هاتووچۆی ناوشاری سلێمانی لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانی ڕایگەیاند: لە ماوەی كەمتر لە مانگێك كامێرای تۆماركردنی خێرایی سەر شەقامەكان دەخرێتەوە كار و داواشیان كردووە كامێرای زیاتر لە سەر پرد و ئەندەرپاسەكان دابنرێت.

بەڕێوبەری هاتووچۆی ناوشاری سلێمانی ئەوەشی خستۆتەڕوو: بۆ زیاتر ڕێكخستنی ترافیك لایتەكان كامێرای سەر ترافیكەكان دەخرێتەوە كار و سەرپێچی شۆفێران تۆمار دەكات.

 

هه‌واڵی گرنگ