ئەبوبەكرعلی: دەربڕینی پشتیوانی بۆ فەرەنسا لەلایەن وەفدی پەڕلەمانی كوردستانەوە كارێكی ھەڵەبوو
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەبوبەكرعلی: دەربڕینی پشتیوانی بۆ فەرەنسا لەلایەن وەفدی پەڕلەمانی كوردستانەوە كارێكی ھەڵەبوو


نوسەرو سیاسەتمەدارێكی كورد رایدەگەیەنێت دەربڕینی پشتیوانی بۆ فەرەنسا لەلایەن وەفدی فەرمی پەڕلەمانی كوردستانەوە لە سەردانیاندا بۆ كونسوڵگەری ئەو وڵاتە لە ھەولێر، كارێكی ھەڵەبوو.


ئەمڕۆ چوار شەممە 28-10-2020 شاندێكی پەرلەمانی كوردستان سەردانی كونسوڵگەری فەرەنسایان لە ھەولێركردو هێمن هەوارمی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستانیش ڕایگەیاند ئەمڕۆ لەگەڵ ئەم فراكسیۆنانەی پەرلەمان كە زۆرینەی ڕەهای پەرلەمانن سەردانی كۆنسوڵخانەی فەرەنسامان لە شاری هەولێركردو بەرفەمی پشتیوانی خۆمان بۆ حكومەت و گەلی قەرەنسا دەربڕی.


لەوبارەیەوە ئەبوبەكرعلی ، نوسەرو سیاسەتمەداری كورد لەپەیجی تایبەتی خۆی لە فەیسبوك نوسیوەیتی "دەربڕینی پشتیوانی بۆ فەرەنسا لەلایەن وەفدی فەرمی پەڕلەمانی كوردستانەوە لە سەردانیاندا بۆ كونسوڵگەری ئەو وڵاتە لە ھەولێر، كارێكی ھەڵەبوو، چونكە پرسەكە پەیوەندی بە ئایین و كەسێتی پێغەمبەرەوە(دخ) ھەیەو ڕای گشتی لە كوردستان و ناوچەكەدا وا وێنای كردووە."


ئەوەشی نوسیوە"لە دۆخێكی لەو جۆرەدا، بەكارھێنانی وشەی پشتیوانی ئاماژەی نەخوازراوی هەیەو بواری وەبەرهێنانی دینیی و سیاسیش تیایدا لە ناوخۆو دەرەوە زۆرە. "


ئەو سیاسەتمەدارە ئاماژەی بەوەشداوە"ژیری سیاسی و سەلیقەی دیبلۆماسی دەیخواست، جەختیان لەسەر پەیوەندی هەردوولاو پێزانین بۆ رۆڵی فەرەنسا بەرامبەر بە هەرێم لە ڕابردوو و بایەخی درێژە پێدانی ئەم پەیوەندیانە لەداهاتوودا بكرایەتەوە نەك دەربڕینی پشتیوانی، كە دوور نیە لەداهاتوودا ناچاری پینەكردنی ببن."


جێگەی ئاماژەیە پێشتر لەسەر هەڵوێستەكانی سەرۆك وەزیرانی فەڕەنسا لەسەر ئاینی پیرۆزی ئیسلام و هێرشەكانی بۆ سەر مسوڵمانان، فراكسیۆنەكانی یەكگرتووی ئیسلامی و كۆمەڵی ئیسلامی سەردانی كونسوڵخانەی فەڕەنسایان لە هەولێر كردو پەیامێكی نیگەرانیان گەیاندە ئەو وڵاتە.

 

هه‌واڵی گرنگ