له‌سه‌ر لێدوانێكی پێشووی،هاوپه‌یمانی نه‌سر بەتوندی وەڵامی مەسعود بارزانی دەداتەوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

له‌سه‌ر لێدوانێكی پێشووی،هاوپه‌یمانی نه‌سر بەتوندی وەڵامی مەسعود بارزانی دەداتەوە

هاوپەیمانی نەسر كه‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات ڕایده‌گه‌یه‌نێت، بارزانی کارتەکان تێکەڵدەکات و رەتیدەکاتەوە کە خەڵکی نا عێراقی لەشاندی دانوستکاری عێراقدا هەبوبێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە 28 ی تشرینی یه‌كه‌می 2020 هاوپەیمانی نەسر، وەڵامی چەند لێدوانێکی مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانی لەبارەی شاندی باڵای حکومەتی عێراقی بۆ تاوتوێکردنی سنوری نێوان هێزەکانی پێشمەرگەو سوپای عێراق لە ساڵی 2017 دایەوە و راگەیەنراوێکی له‌وباره‌یه‌وه‌ بڵاوكرده‌وه‌و تیایدا هاتوه‌، بانگەشەی بونی خەڵکی ناعێراقی لەشاندی دانوستکاری عێراق ساڵی 2017 بۆ دەستنیشانکردنی سنورەکانی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراقی قسەی هەڵبەستراو ناڕاستن.

هاوپەیمانی نەسر، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوه‌، بەپێی دۆکیومنتەکان شاندی باڵای ئەوکاتی حکومەتی عێراق پێکهاتون لە هەریەک لە فەریق روکن عوسمان غانی سەرۆکی ئەرکانی سوپا، فەریق روکن سەعد عەلاق سەرۆکی دەزگای هەواڵگری سەربازی و فەریق روکن مەناف تەمیمی جێگری سەرۆکی دەزگای دژە تیرۆر و هەموشیان ماون و پێگەیان هەیە لەحکومەتی عێراقدا، هەرکەس و لایەنێک بەدواداچون دەکات دەتوانێت پرسیاریان لێبکات.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، تەنها هۆکار بۆ دورخستنەوە حەیدەر عەبادی لەپۆستی سەرۆک وەزیران تەنها هەوڵ و خەمخۆرییەکانی بو بۆ پاراستنی سەروەری و یەکپارچەیی عێراق، سەرەڕای ئاڵەنگارییەکانی بەردەمی، بەڵام شەڕی تەواوەتی کرد بۆ لەناوبردنی تیرۆر، پاراستنی یەکپارچەیی عێرق و بەدەستهێنانی دەستکەوتی ئابوری، کۆمەڵایەتی و ئاسایشی و ئێستاش لەسەر هەمان هەڵوێست بەردەوامە.

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش باس له‌وه‌ش كراوه‌، عەبادی سەرکەوتوبو لەکۆنترۆڵکردنی قەیرانی ریفراندۆم و گێڕانەوەی رۆحیەتی ئاشتی و پێکەوەژیان.

هه‌واڵی گرنگ