ده‌زگاى زانایان و زانسته شه‌رعییه‌كانى یه‌كگرتوو وێڕاى پیرۆزبایی له دایكبوونى پێغه‌مبه‌ر (ﷺ)، رایده‌گه‌یه‌نێت: زۆر به توندى به‌رپه‌رچی هێرشی ناڕه‌واى ناحه‌زان و ئه‌و سوكایه‌تیانه ده‌ده‌ینه‌وه كه به‌رامبه‌ر پێغه‌مبه‌رمان ده‌كرێ ، ئه‌م جۆره هێرشه مایه‌پوچانه له‌م سه‌رده‌مى پێشكه‌وتن و شارستانیه‌ته ئاماژه‌یه به شكستى دوژمنانى ئیسلام به‌رامبه‌ر ئیسلام.
له به‌یاننامه‌ی ده‌زگاى زانایان و زانسته شه‌رعییه‌كانى یه‌كگرتوودا ئاماژه‌به‌وه‌ش دراوه، له‌م بۆنه به‌رزو پڕ شكۆیه‌دا جوانترین و نایابترین پیرۆزبایی له ته‌واوى مرۆڤ دۆستان و عاشقانى پێغه‌مبه‌ر ده‌كه‌ین له‌هه‌موو جیهان . به‌تایبه‌ت زانایان و شاگردانى میراته گه‌وره‌و گرانه بێ هاوتاكه‌ى پێغه‌مبه‌رمان.
ده‌زگای زانایانی یه‌كگرتوو ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو ، ئێستاش وڵاتى فه‌ڕه‌نسا ئه‌و كاراكته‌ره ناشرینه‌یه ده‌یه‌وێت به فووى ده‌مى ئه‌و نوره گه‌وره‌یه بكوژێنێته‌وه ، ئێمه وه‌ك زانایان هه‌ڵوێستى خۆمان ڕاده‌گه‌یه‌نین:
زۆر به توندى به‌رپه‌رچی هێرشی ناڕه‌واى ناحه‌زان و ئه‌و سوكایه‌تیانه ده‌ده‌ینه‌وه كه به‌رامبه‌ر پێغه‌مبه‌رمان ده‌كرێ ، ئه‌م جۆره هێرشه مایه‌پوچانه له‌م سه‌رده‌مى پێشكه‌وتن و شارستانیه‌ته ئاماژه‌یه به شكستى دوژمنانى ئیسلام به‌رامبه‌ر ئیسلام ، له‌برى ئه‌وه‌ى به عه‌قڵ و لۆژیك و فكر و دیالۆك و لێك تێگه‌یشتن له ئیسلام و دینه‌كانى تر بكۆڵنه‌وه‌و له جوانیه‌كانى ئیسلام و پێغه‌مبه‌رمان وردببنه‌وه كاریكاتێرو هه‌وڵى نه‌زۆكانه ده‌ده‌ن.
ده‌قى به‌یاننامه‌كه:
به‌ناوى خواى به‌خشنده‌ى میهره‌بان
په‌یامى پێشوازى له ساڵیادى له‌دایك بوونى پێغه‌مبه‌رى خۆشه‌ویستمان محمد (درودى خواى لێبێت)
مرۆڤ دۆستان .
هاوڵاتیانى خۆشه‌ویست .
عاشقانى پێغه‌مبه‌رى پێشه‌وامان .
زانایانى پێشه‌نگ و هه‌ڵگرانى ئه‌مانه‌ته گه‌وره‌كه‌ى پێغه‌مبه‌رى سه‌روه‌رمان .
هه‌موو ده‌سته‌و نه‌زه‌ر له ده‌روازه‌ى قدومى ده‌ركه‌وتنى به‌هارى شاى نیعمه‌ته‌كانى خواى باڵا ده‌ست وه‌ستاوین ، دوانزه‌ى به‌هارى یه‌كه‌مى هه‌موو ساڵێ یادى هاتنه دنیاى سه‌ردارى هه‌موو پێغه‌مبه‌رانه درودى خواى لێ بێ ، ئێمه‌ش وه‌ك ته‌حه‌دوپ به نیعمه‌ته‌كانى خوا ( وأما بنعمت ربك فاحدپ ) هه‌موو ساتێ شانازى ده‌كه‌ین به‌ناسین و باوه‌ڕپێهێنان و خۆشه‌ویستى و گوێڕایه‌ڵى پێشه‌واو گه‌وره‌و تاجى سه‌رمان پێغه‌مبه‌رى خوا شیرین‌تر له سۆماى چاومان به‌هه‌موو دنیادا جاڕ ده‌ده‌ین و ده‌ڵێین ( أنا بغیر محمد لا نقتدى ) .
له‌م بۆنه به‌رزو پڕ شكۆیه‌دا جوانترین و نایابترین پیرۆزبایی له ته‌واوى مرۆڤ دۆستان و عاشقانى پێغه‌مبه‌ر ده‌كه‌ین له‌هه‌موو جیهان . به‌تایبه‌ت زانایان و شاگردانى میراته گه‌وره‌و گرانه بێ هاوتاكه‌ى پێغه‌مبه‌رمان.
ئاشكرایه لاى هه‌موو ، پێغه‌مبه‌رمان له بیست و سێ ساڵى پێغه‌مبه‌رایه‌تیدا شاكارى گه‌وره‌و به‌خته‌وه‌رى له‌بن نه‌هاتووى به‌خشیه مرۆڤایه‌تى، مانا جوانه‌كانى بۆ ژیان گه‌ڕانده‌وه، له‌سه‌ر ده‌ستى موباره‌كى خونچه‌ى شیرینى خواناسین و خواپه‌رستى و دڵسۆزى و خاكى بوون و خزمه‌تگوزارى و خۆشه‌ویستى شكۆفه‌ى كرد‌و بۆن و به‌رامى دڵانى عاشق و شه‌یدا كرد .
له‌دایك بوونى پێغه‌مبه‌رمان (دروودى خواى لێبێت) له‌دایك بوونه‌وه‌ى سه‌رله‌نوێى مرۆڤ ومرۆڤایه‌تیه له تاریكییه‌وه بۆ نوورو ڕۆشنایى ، له‌گومان و نائومێدیه‌وه بۆئارامى ودڵنیایی ،له گێژاوى نه‌فس و ده‌روونه‌وه بۆ ئاسووده‌یی ڕۆح ، له‌سته‌مكارى و توندڕه‌وییه‌وه بۆ دادگه‌رى و نه‌رموونیانى ، له جه‌هل و نه‌زانینه‌وه بۆ فێرخوازى و داهێنان ، له‌قه‌یرانى بێ متمانه‌ییه‌وه بۆ به‌رپرسیارى و خاوه‌ندارى ، له فێڵ و غه‌ش و ناپاكییه‌وه بۆ ڕه‌وشت و ئاكارى به‌رزو جوان.
ئێمه له‌كاتێكدا یادى ئه‌و پێغه‌مبه‌ره ده‌كه‌ینه‌وه كه خواى گه‌وره ستایشی ده‌كات به مایه‌ى ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانى بۆ هه‌موو جیهانیان ، مایه‌ى خۆشبه‌ختى و كامه‌رانى و ئازادى و سه‌ربه‌رزیه بۆ مرۆڤایه‌تى ، ئاشكرایه له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنى نورى ئه‌و پێغه‌مبه‌ره به‌رده‌وام و له‌هه‌موو سه‌رده‌مه‌كاندا گروپ و تاقمى جۆراوجۆر دژایه‌تیان كردووه‌و هه‌وڵى ڕێگرى و ناشرینكردنیان داوه ، به‌ڵام به‌رده‌وام شكستیان خواردووه‌و كه‌سایه‌تى ئه‌و پێغه‌مبه‌ره به‌رزو بڵند و باڵاتربووه .
ئێستاش وڵاتى فه‌ڕه‌نسا ئه‌و كاراكته‌ره ناشرینه‌یه ده‌یه‌وێت به فووى ده‌مى ئه‌و نوره گه‌وره‌یه بكوژێنێته‌وه ، ئێمه وه‌ك زانایان هه‌ڵوێستى خۆمان ڕاده‌گه‌یه‌نین:
زۆر به توندى به‌رپه‌رچی هێرشی ناڕه‌واى ناحه‌زان و ئه‌و سوكایه‌تیانه ده‌ده‌ینه‌وه كه به‌رامبه‌ر پێغه‌مبه‌رمان ده‌كرێ ، ئه‌م جۆره هێرشه مایه‌پوچانه له‌م سه‌رده‌مى پێشكه‌وتن و شارستانیه‌ته ئاماژه‌یه به شكستى دوژمنانى ئیسلام به‌رامبه‌ر ئیسلام ، له‌برى ئه‌وه‌ى به عه‌قڵ و لۆژیك و فكر و دیالۆك و لێك تێگه‌یشتن له ئیسلام و دینه‌كانى تر بكۆڵنه‌وه‌و له جوانیه‌كانى ئیسلام و پێغه‌مبه‌رمان وردببنه‌وه كاریكاتێرو هه‌وڵى نه‌زۆكانه ده‌ده‌ن ، له دژى ئیسلام ئه‌مه ئاماژه‌یه به گه‌وره‌بوون و ده‌ركه‌وتنى جوانیه‌كانى ئیسلام و پێغه‌مبه‌رمان له‌كاتێكدا ئه‌وان خاوه‌نى هێزى بێ شمارو سه‌رمایه‌ى زه‌به‌لاح و حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتداران به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك دژى ئیسلام و پێغه‌مبه‌رن ، له‌به‌رامبه‌ردا ئیسلام و پێغه‌مبه‌رمان ته‌نها پشتى به‌خواو پاكى و بڵندى جوانیه‌كانى به‌ستووه ، بۆیه ده‌ڵێین به حكومه‌تى فه‌ره‌نسا :
هه‌وڵه‌كانتان له دژایه‌تى ئیسلام پێغه‌مبه‌رمان له‌به‌رژه‌وه‌ندى موسڵمانان كۆتایی دێت ، چونكه كه‌سایه‌تى پێغه‌مبه‌رمان به دژایه‌تى هه‌موو دوژمنانى به‌درێژایی مێژوو له‌كه‌دار نه‌بووه به‌ڵكو زیاتر جوانیه‌كانى ده‌ركه‌وتووه.
داواش له موسڵمانان ده‌كه‌ین بایكۆتى هه‌موو جۆره كاڵایه‌كى فه‌ره‌نسی بكه‌ن كڕین و فرۆشتنى پێوه نه‌كه‌ن .
هه‌ڵمه‌تى سۆشیال میدیا به‌رفراوانتربكرێت له ده‌رخستنى زیاترى جوانیه‌كانى كه‌سایه‌تى پێغه‌مبه‌رمان .
موسڵمانان خۆ بپارێزن له سوكایه‌تى و قسه‌ى ناشرین به‌ڵكو ئه‌مه به‌ده‌رفه‌ت بزانن بۆ په‌خشی ڕه‌وشته به‌رزه‌كانى پێغه‌مبه‌رمان و زیاتر هه‌وڵى ناساندنى بده‌ین به‌هه‌موو زمانه‌كان به‌تایبه‌ت زمانى فه‌ره‌نسی .
له‌كۆتاییدا ده‌ڵێین :
خواى په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێت ( و مكروا مكر الله والله خیر الماكرین ) دوژمنان پیلان ده‌گێڕن له‌دژى خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى ، خواش پلان داده‌نێ بۆ سه‌ركه‌وتنى پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى ، بزانن پلانى خوا سه‌رده‌كه‌وێت چونكه خواى گه‌وره پلانى تۆكمه‌و گشتگیره ، هه‌ر له پیلانه‌كه‌ى دوژمنان نه‌خشه‌ى سه‌ركه‌وتن داده‌ڕێژێت !!
له‌خواى میهره‌بان داوا ده‌كه‌ین ده‌ردو به‌ڵا له‌سه‌رمان لابه‌رێت و كۆچ كردووانمان به به‌هه‌شت و دیدارى پێغه‌مبه‌ر شاد بكات و هه‌مووان له حه‌وزى كه‌وسه‌ر به لیقاى ئه‌و شاد ببین.
ده‌زگاى
زانایان و زانسته شه‌رعییه‌كان
11 /12 : ربیع الاول : 1442
28/10/2020