پێنج ئەندامی بنەماڵەیەکی کوردی خەڵکی سەردەشت کە بە نیازی چوون بوون بۆ بریتانیا بەهۆی نوقمبوونی یهختهكهیان لە ئاوەکانی نێوان فەڕانسا و بریتانیا، خنکاون و تەرمی یەکێکیان نەدۆزراوەتەوە،
ئهمرۆ چوار شهممه 28 ی تشرینی یهكهمی 2020 رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردووەتەوە، بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە 27ی تشرینی یهكهمی 2020 لە ئاوەکانی مانش لەنێوان فەڕەنسا و بەریتانیا بەلەمێک بە 27 سەرنشینەوە ژێرئاو کەوتووە.
رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو باسی لهوهش كردوه، بەهۆی رووداوەکەوە پێنج ئەندامی بنەماڵەیەکی خەڵکی گوندی ”گوڵێن“ی شاری سەردەشت لە پارێزگای ورمێ، گیانیان لەدەستداوە.
هەنگاو ناسنامەی ئەو کەسانەی کە گیانیان لە دەستداوە، بەم شێوەیە بڵاوکردووەتەوە:- (ڕەسوڵ ئێران نژاد تەمەن 35 ساڵ،شیوا محەمەدپەناهی تەمەن 35 ساڵ،ئانیتا ئێران نژاد تەمەن 9 ساڵ،ئارمین ئێران نژاد تەمەن 6 ساڵ،ئارتین ئێران نژاد تەمەن 15 مانگ)
ههروهها رێکخراوهكه ئهوهشی خستۆتهروو" تەرمی چوار کەسی ئەو بنەماڵەیە لەلایەن تیمەکانی پشکێنەرەوە دۆزراونەتەوە، بەڵام هەتا ئێستا تەرمی ئارتینی ١٥ مانگە، نەدۆزراوەتەوە".