هەدەپە : ئیدانەی لێدوانی ماكرۆن دەكەین لەسەر ئایینی ئیسلام
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

هەدەپە : ئیدانەی لێدوانی ماكرۆن دەكەین لەسەر ئایینی ئیسلام

 

 

(مەدحەت سنجەر) لە لێدوانێكدا هەڵوێستەكانی سەرۆك كۆماری فەرەنسا لە سووكایەتی بە ئایینی ئیسلامی شەرمەزار كرد.

دوای ڕەخنەی توندی لایەن و كەسایەتی و وڵاتانی جیاواز لە هەڵوێستەكانی (ئیمانوێل ماكرۆن) لەسەر سووكایەتی بە پێغەمبەری سەردار (صلی الله علیه وسلم)، هاوسەرۆكی پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) ش لە پەیامێكیدا هەڵوێستەكەی فەرەنسای شەرمەزار كرد.

(مەدحەت سنجەر) هاوسەرۆكی هەدەپە لە لێدوانێكیدا ئاماژەی بەو گۆڕانكارییە كردو وتی: لەو بارەوە دەبێ ڕاست و دۆستانە قسە بكرێت، هەدەپە پارتێكە كە لەسەر ڕیزی بەرانبەر بە سەرجەم بیروبڕواكان دانراوە، ڕێك وەكوو بەرگری لە مافی بەرانبەرو برایەتی، بەو بۆنەوە هەوڵ و لێدوان لە چوارچێوەی سووكایەتی بە بیرو بڕواو ئەندێشەیەك ناتوانێت لە ڕیزی ئازادی بەیان بێت.

وتیشی: ئێمە هەر دوو هەوڵەكە هەم كوژرانی نامرۆڤانەی مامۆستا فەڕەنسییەكەو هەم هەڵوێستی حكومەتی ئەو وڵاتە دژی ئایینی ئیسلام شەرمەزار دەكەین.

 

هه‌واڵی گرنگ