پارتی هێزی زیاتر بۆ ئەم ناوچەیە رەوانە دەكات
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

پارتی هێزی زیاتر بۆ ئەم ناوچەیە رەوانە دەكات

 

 

پارتی بەردەوامە لەسەر ڕەوانەكردنی هێز بۆ دەڤەری بادینان لەو چوارچێوەیەدا هێزێكی نوێی لە كومەڵگەی باكورمان لە شارەدێی دینارتەی سەر بە شارۆچكەی ئاكرێ جێگیركردو فشارەكانیشی لەسەر هاوڵاتیانی سنوورەكە زیاد كردووە.

سەرچاوەیەك لەناو هێزی پێشمەرگە بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاندووە، پارتی بەشێك لە هێزی ڕۆژو گوڵانی بردۆتە شوێنی فیرقەی شەشی زێرەڤانی لە كۆمەڵگەی باكورمان لە سنوری شارۆچكەی ئاكرێ و فیرقەی شەشیشی گواستۆتەوە بۆ شارەدێی باتیفای سەر بە شارۆچكەی زاخۆ.

بەگوێرەی زانیارییەكان هێزەكانی سەر بە پارتی فشارەكانیان لەسەر جوتیاران و خەڵكی ناوچەكە چڕكردۆتەوە بۆ ئەوەی نەچنە سەر ڕەزو باخەكانیان و لە ماڵ بمێننەوە.

ڕەوانەكردنی ئەو هێزە لە كاتێكدایە لە ئێوارەی ڕۆژی (24) ی ئەم مانگەوە، پارتی هێزو چەكی ڕەوانەی ناوچەی گارەی سەربە ئاكرێ لە پارێزگای دهۆك و چەند ناوچەیەكی دیكە كردبوو.

هه‌واڵی گرنگ