شەپۆڵی دووەمی كۆڕۆنا لەم وڵاتە دەدات
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

شەپۆڵی دووەمی كۆڕۆنا لەم وڵاتە دەدات

 

 

بەپێی دەزگاكانی ڕاگەیاندنی ناوخۆی كەنەدا ژمارەی گیان لەدەستدانەكان بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە لە كەنەدا (10) هەزار كەسی تێپەڕاند كە لە ئێستادا وڵاتەكە ڕووبەڕووی شەپۆڵی دووەمی پەتاكە بۆتەوە.

بەپێی داتاكان زیاتر لە (90%) ی گیان لەدەستدانەكان لە گەورەترین شارەكانی وڵاتەكەدا بووە، ئۆنتاریۆو كیوبێك.

تاكو ئێستا ژمارەی گیان لەدەستدانەكان بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە لە كەنەدا گەیشتۆتە زیاتر لە (10) هەزار كەس و ژمارەی توشبووانیش گەیشتۆتە نزیكەی (223) هەزار كەس.

سەرۆك وەزیری كەنەدا (جەستن ترودۆ) لەمیانەی كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا دانی بەوەدانا هاوڵاتیان بێزاربوون لە پەتاكەو زیادبوونی خێرای ژمارەی توشبووان و توندكردنەوەی ڕێكارەكانی تەندروستی لە سەرانسەری وڵاتەكەدا كە بەمەبەستی ڕێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە گیراونەتەبەر.

ترودۆ وتیشی، كەس لە ئێمە ئەمەی ناوێت، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی بێت و دەمامك بەستبێت و باس لە زیادبوونی ژمارەی توشبووان بكەیت لە خوێندنگاكانمان و سەپاندنی ڕێوشوێنی دیكە كە لەژیانی ڕۆژانەماندا بێزارییان كردووین.

وتیشی، شتەكە ئاسان نابێت، جەژنی سەری ساڵ بەڕێوەیەو ئەگەری هەیە لە بەشێكی زۆری وڵاتەكەدا نەتوانین چاومان بە خێزانەكانمان بكەوێت، تەنانەت ئەگەر لە هەفتەكانی داهاتوودا زۆر وریاش بین.

هه‌واڵی گرنگ