بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین لەبارەی دیارنەمانی هاوڵاتیەكەوە راگەیەنراوێك بڵاودەكاتەوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین لەبارەی دیارنەمانی هاوڵاتیەكەوە راگەیەنراوێك بڵاودەكاتەوە

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین رایدەگەیەنێت ماوەی چەند رۆژێکە هاوڵاتییەک لە سنوری ئیدارەی راپەڕین دیارنەماوە و بەهەڵە لێکدانەوە بۆ لێدوانێکی ئاسایشی ڕاپەڕین لەو بارەیەوە کراوە، چونکە ئاسایش ناوی هیچ لایەنێکی سیاسی نەهێناوە و ئەو هاوڵاتیە لە سنورەکەی ئەوان بزر نەبوە.

بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین لە راگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکی دەست كوردیو كەوتووەو تیایداهاتووە: "ماوەی ڕۆژانی ڕابردو لەسەر دیارنەمانی هاوڵاتیەک لە سنورەکەدا لێدوانمان بۆ هەندێ کەناڵی ڕاگەیاندنداوە لەبارەی حاڵەتەکەوە، بەڵام چەند کەناڵێک دور لە ئیتیکی ڕۆژنامەوانی بەشێوەی جیا جیاو بەمەبەستی بەلاڕێدا بردنی کەیسەکەو بەسیاسی کردنی و تۆمەتبارکردنی لایەنی نادیار و بە یٔامانجی دروستکردنی بارگرژی لەسنورەکەدا بەهەڵە لێکدانەوەیان بۆ بابەتەکە کردەوە".

ئاشكراشكراوە كە  "بۆ هەموان رایدەگەیەنین ئەو هاوڵاتییە تەنها لە سنوری ئێمەدا ئاگادار بوین و سەلامەت بوە، بە هیچ شێوەیەک ئاگادار نین بۆ کوێ و چۆن و کەی و کێ و یا چ لایەنێک مامەڵەی ڕفاندن یاخود دەستگیرکردنی بەرامبەر هاوڵاتیەکه کردوە، ناوی هیچ لایەنێکیش نەهێنراوە لە لێدوانمان بۆ هیچ کەناڵێکی بینراو بیستراو".

هه‌واڵی گرنگ