(موحەمەد) لە تاریفێکی ناسکی قورئانيدا
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

(موحەمەد) لە تاریفێکی ناسکی قورئانيدا

لەدوو ئایەتی سورەتی (الأحزاب)دا، قورئانی پڕخێر تاریفێکی وردو ناسکی پێغەمبەر (ﷺ)ی کردووەو بە مرۆڤایەتی ناساندووە، جا لەڕاستیدا وەستانەوە لەڕووی خۆی یا پەیامی، لەلاێک خۆ بچووکردنەوەو شەرمەزاری، لەلاێکیتر دۆڕاندن و فەوتان دێت بەدوایدا، چونکە دەبێتە وەستانەوەو سەنگەرگرتن بەرانبەر خواوەندنی جیھانیان (اللە).

وشەی(سِرَاج) لە قورئانی پیرۆزدا چوارجار ھاتووە، جا لە وێناو نوسین و نیگاری وشەکەدا بەم دوو شێوە تۆمارکراوە: (سِرَاجًا)، (سِرَٰجٗا). واتە یەکجاریان دوای (الراء) پیتی (الألف)ی نەھێناوە . ھەروەھا لەو چوارجارە سێجار بۆ وەسفی خۆرو، یەکجار بۆ تاریفی پێغەمبەر (ﷺ)ی پێشەوایە. ئەوانیش ئەم ئایەتانەن:

ـ (يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّبِيُّ إِنَّآ أَرۡسَلۡنَٰكَ شَٰهِدٗا وَمُبَشِّرٗا وَنَذِيرٗا ٤٥ وَدَاعِيًا إِلَى ٱللَّهِ بِإِذۡنِهِۦ وَسِرَاجٗا مُّنِيرٗا ٤٦/ الأحزاب).

ـ (تَبَارَكَ ٱلَّذِي جَعَلَ فِي ٱلسَّمَآءِ بُرُوجٗا وَجَعَلَ فِيهَا سِرَٰجٗا وَقَمَرٗا مُّنِيرٗا/ الفرقان: ٦١).

ـ (وَجَعَلَ ٱلۡقَمَرَ فِيهِنَّ نُورٗا وَجَعَلَ ٱلشَّمۡسَ سِرَاجٗا/ نوح: ١٦).

ـ (وَبَنَيۡنَا فَوۡقَكُمۡ سَبۡعٗا شِدَادٗا ١٢ وَجَعَلۡنَا سِرَاجٗا وَهَّاجٗا ١٣/ النبأ).

لێرەدا گرنگە سەرنجی خوێنەر ڕاکێشین بۆ جیاوازیان. بوونی پیتی (الألف) لە ھاوشێوەی ئەم وشانەدا واتای بوونی مەوداو ماوەیە، جا چ ماوەی کاتی (زمني) بێت، یا شوێنی (مکانیة)، یاخود کەسێتی (شخصية).

ماوەی کاتی، وەک جیاوازی نێوان نوسینی ئەم دوو وشەیە: (تَبَارَکَ)، (تَبَٰرَکَ)، لە یەکەمدا بە (الألف) نوسراوە، لەبەرئەوەی باس لە کردارێک دەکات و دراوەتە پاڵ خوای (متعال)، کە دابەزاندنی قورئانی پڕخێرە لە ماوەیەکی دیاریکراودا : (تَبَارَكَ ٱلَّذِي نَزَّلَ ٱلۡفُرۡقَانَ عَلَىٰ عَبۡدِهِۦ لِيَكُونَ لِلۡعَٰلَمِينَ نَذِيرًا/ الفرقان: ١). 

بەڵام وشەی دووەم: (تَبَٰرَکَ)، بەبێ (الألف) نووسراوە، چونکە باسی کردارێک ناکات لە کاتێکی دیاریکراودا، وەک: (تَبَٰرَكَ ٱلَّذِي بِيَدِهِ ٱلۡمُلۡكُ وَهُوَ عَلَىٰ كُلِّ شَيۡءٖ قَدِيرٌ/ الملك: ١)، بەڵکو ھەرچی دەسەڵات و شکۆداریە ھی خوايە لە ھەموو کاتێکدا.

ماوەی شوێنی (المکانیة)،وەک جیاوازی نێوان وشەی (ٱلۡقَوَاعِدَ)، (ٱلۡقَوَٰعِدُ)، کە یەکەم بە (الألف) نوسراوەو ئاماژەیە بۆ ماوەی شوێنی، وەک: (وَإِذۡ يَرۡفَعُ إِبۡرَٰهِ‍ۧمُ ٱلۡقَوَاعِدَ مِنَ ٱلۡبَيۡتِ/ البقرة:١٢٧)، کە ئەمە گوزارشتە لەمەودای بەرزکردنەوەی بناغەو پایەکانی کابە . بەڵام وشەی دووەم کە بەبێ (الألف) نوسراوە، گوزارشت نیە لە ماوەو مەودای شوێنی، وەک: (وَٱلۡقَوَٰعِدُ مِنَ ٱلنِّسَآءِ ٱلَّٰتِي لَا يَرۡجُونَ نِكَاحٗا/ النور: ٦٠)، ئەو ئافرەتانەی چوون بە ساڵداو تەمەنیان ھەڵکشاوەو تەمای شوکردنیان نییە.

ماوەی كەسێتی (الشخصیة)، وەک جیاوازی لەنێوان وشەی (صَاحِب)، (صَٰحِب)، یەکەمیان بە پیتی (الألف) نوسراوە، کەئەمە گوزارشتە لە ھاوەڵی و ھاوڕێیەتی بێتین و ساردو سڕ، بە نموونە : (وَلَا تَكُن كَصَاحِبِ ٱلۡحُوتِ إِذۡ نَادَىٰ وَهُوَ مَكۡظُومٞ/ القلم: ٤٨)، دیارە نزیکی و ھاوەڵی نێوانی پێغەمبەر یونس (علیە السلام) و نەھەنگەکە، بەتین نەبووە، چوون لە دۆخێکی ناچاریدا بوونەتە ھاوەڵ، وەیان: (وَمَا صَاحِبُكُم بِمَجۡنُونٖ/ التكوير:22)، پەیوەندی نیوان پێغەمبەر(ﷺ) و بێباوەڕانی قورەیش، گەرموگوڕ نەبووە.

بەڵام وشەی (صَٰحِب) کە پیتی (الألف) لابرابێت، ئاماژەیە بۆ ھاوڕێیەتی و ھاوەڵی گەرموگوڕو قوڵ و گیانی بەگیانی، نموونە وەک: (إِذۡ يَقُولُ لِصَٰحِبِهِۦ لَا تَحۡزَنۡ إِنَّ ٱللَّهَ مَعَنَاۖ/ التوبة:٤٠). کە باس لە پەیوەندی قووڵ و ھاوەڵی گیانی بەگیانی پێغەمبەر (ﷺ) ى پێشەواو (ئەبوبەکری سدیق) دەکات (خوا لێی ڕازی بێت).

بە ئەوپێیە تێگەیشتین، بوونی پیتی (الألف) لە وشەی (سِرَاجًا)، لابردنی لە وشەی (سِرَٰجٗا)، ئەوەمان دەستدەکەوێت کەوا ئەو دوو جارەی وەسفی خۆری تیاکراوە بەوشەی (سِرَاجًا)، ئەوە دەگەیەنێت وەسف کردنەکە لەو ڕووەوە دێت کەوا تەماشاکار لە زەویەوە بۆی دەڕوانێت، کە دەیبینێت لەو نێوانە زۆرەدا کڵپەی سەندووەو ئەدرەوشێتەوە، کەواتە بوونی پیتی (الألف) لە وشەکەدا ئاماژەیە بۆ ماوەو مەودای شوێنی، وەک: (أَلَمۡ تَرَوۡاْ كَيۡفَ خَلَقَ ٱللَّهُ سَبۡعَ سَمَٰوَٰتٖ طِبَاقٗا ١٥ وَجَعَلَ ٱلۡقَمَرَ فِيهِنَّ نُورٗا وَجَعَلَ ٱلشَّمۡسَ سِرَاجٗا ١٦ / نوح: ١٦). يان: (وَبَنَيۡنَا فَوۡقَكُمۡ سَبۡعٗا شِدَادٗا ١٢ وَجَعَلۡنَا سِرَاجٗا وَهَّاجٗا ١٣/ النبأ). 

بەڵام ئەو تەنھا جارەی کە پیتی (الألف)ی تیا لابراوە (سِرَٰجٗا)، باس لە تەنی خۆر دەکات لە ناو فەزادا بەبێ باس لە پەیوەندی بە زەویەوە، کەوایە باسی ماوەو مەودا نیە: (تَبَارَكَ ٱلَّذِي جَعَلَ فِي ٱلسَّمَآءِ بُرُوجٗا وَجَعَلَ فِيهَا سِرَٰجٗا وَقَمَرٗا مُّنِيرٗا/ الفرقان:٦١). واتە: پاک و بێگەردو بەرزو بڵندە ئەو خوایەی کە لە ئاسماندا چەندەھا خولگەی گەورەی (بۆ گەردوون) دامەزراندووە، وە خۆرێکی پرشنگدار و مانگێکی ڕووناکیشی بۆ زەوی دابین کردەوە.

وە ئەو تەنھا جارەی تیایدا بە وشەی (سِرَاجٗا مُّنِیرٗا) تاریفی پێغەمبەر(ﷺ)ی پێشەوای کردووە، دەبینین پیتی (الألف)ی تیا جێگرکردووە، تاکو گوزارشت بکات لە پەیوەندی نێوانی (ڕێنوێنی و مژدەدان و ئاگادارکردنەوەو بانگکردنی خەڵکی) بە ڕێگەو ڕێبازی پێغەمبەرە (ﷺ) وە : (يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّبِيُّ إِنَّآ أَرۡسَلۡنَٰكَ شَٰهِدٗا وَمُبَشِّرٗا وَنَذِيرٗا ٤٥ وَدَاعِيًا إِلَى ٱللَّهِ بِإِذۡنِهِۦ وَسِرَاجٗا مُّنِيرٗا ٤٦/ الأحزاب).

بەڵام سەرنج بدەن لێرەدا خۆرو چراکە (سِرَاجٗ) واتە: موحەمەد (ﷺ) گڕی نەگرتووە و کڵپەی نەسەندووەو (وَهَّاجٗ) نیە، بەڵکو (مُّنِير)ـه: (وَسِرَاجٗا مُّنِيرٗا)، ڕۆشنکەرەوەو ڕوناکی بەخش.

ئایا گەر ئەم قورئانە پڕخێرە، جگە لە خواوەندی جیھانیان (اللە)، لەھەر کەسێکی تر بھاتایە ئەم ڕەوانبێژی و مانا وردەی دەبوو؟!

 

هه‌واڵی گرنگ